له به‌رواری 2015/11/22 له شاری نۆتیتکهام به ئاماده‌بوونی لێپرسراوی کۆمیته‌ی به‌ریتانیا
لێپرسراو و کادرانی ئه‌و که‌رته کۆ بوونه‌وه
دکتۆر سالار لێپرسراوی که‌رتی نۆتینگهام به ناوی خۆی و که‌رته‌که‌وه به‌خێرهاتنی لێپرسراوی کۆمیته و کادرانی ئاماده‌بووی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ست پێکرا
لێپرسراوی که‌رت به درێژی باسی له ڕێکخستنه‌کانی شاری نۆتینگهام و کار و جالاکییه‌کانی ڕابوردوویان و خشته و پلانی داهاتووی شیکرده‌وه
دکتۆر سالار له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له کوردستان کرد، که له قه‌یرانی دارایی و سیاسی و شه‌ڕی سه‌پێنراوی داعش پێک هاتوون.
وه پیرۆزبایی ڕێکخستنه‌کانی نۆتینکامی به پێشمه‌رگه و گه‌له‌که‌مان گه‌یاند بۆ ئازادکردنی شه‌نگالی کوردستانی و ده‌ورووبه‌ری له ده‌ست تاریکپه‌رستانی داعش و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان.
پاشان ڕێبوار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی کۆمیته‌ی به‌ریتانیا به ناوی خۆی و کارگێڕانی کۆمیته‌وه سڵاوی له که‌رتی نۆتینکهام کرد و ده‌ست خۆشی کاره‌کانیانی له ڕابوردوودا کرد
لێپرسراوی کۆمیته باسێکی کورتی له وه‌زعی عێراق و ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاماده‌بوانی کۆبوونه‌وه کرد، وه باسی وزعی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و کێشه یاسایی و سیاسییه‌کان کرد وه نیگه‌رانی ڕێکخستنه‌کان و کوردستانیانی بۆ ئه‌و وه‌زعه ناله‌بارانه‌ی که به سه‌ر گهلهکماندا دێت ده‌ربڕی.
ڕێبوار ئه‌حمه‌د له به‌شێکی که‌ی قسه‌کانیدا باسی له ڕێکخستنه‌کانی سنوری کۆمیته‌ی به‌ریتانیای به کشتی و که‌رتی نۆتینگامی به تایبه‌ت کرد
وه‌سوپاسی دکتۆر سالار و کادرانی که‌رتی نۆتینگهامی کرد که هه‌میشه و چالاکانه کاره‌کانیان جێبه‌جێ کردووه
دواتر به چه‌ندیین پرسیار و پێشنیار و داواکاری له لایه‌ن کادران و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له لایه‌ن لێپرسراوی
کۆمیته‌و لێپرسراوی که‌رته‌وه کۆبوونه‌وه به کۆتا هات.
پـــەیـــوەنــدیــدار
کـــۆمــێـنـت بــنــوســە
کـــۆمــێـنـت بــنــوســە
پێویستە لە ژوورەوەبیت بۆ نووسینی لێدوانێک.