كۆبوونه‌وه‌ی  یه‌كێتیی و پارتی‌ دواخرا..

كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی و پارتی‌ دواخرا..

كۆبونه‌وه‌ باڵاكه‌ی‌ نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دواخراو وته‌بێژی‌ یه‌كێتیش هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “كاتژمێر 12ی‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی كۆده‌بینه‌وه‌”.

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاندوە، “بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ نێوان یه‌كێتیی و پارتی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ دواخراوه‌”.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ دواخستنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش، وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی جه‌ختیكرده‌وه‌، “به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ 11ی‌ ئه‌یلول یادی‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلوله‌، به‌و هۆیه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ سبه‌ینێ دواخراوه‌”.

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، “كاتژمێر 12ی‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌باره‌گای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر كۆده‌بینه‌وه‌”.

پـــەیـــوەنــدیــدار