له‌سلێمانی گه‌وره‌ترین ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌كرێت

له‌سلێمانی گه‌وره‌ترین ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌كرێت

له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی سلێمانی-دا، رێكخراوێك به‌نیازه‌ گه‌وره‌ترین ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكات و سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ش ورده‌كاری چالاكیه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

سه‌نا شاكر سه‌رۆكی رێكخراوی ماراسۆنی سلێمانی له‌لێدوانێكدا به‌SNNی راگه‌یاندوە: ئه‌م ڕێكخراوه‌ تازه‌یه‌ و به‌پێویستی ده‌زانین یه‌كه‌م چالاكی رێكخراوه‌كه‌ش بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی بێت.

سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كه‌ش، سه‌نا شاكر وتی”سه‌ره‌تای چالاكییه‌كه‌ ئه‌نجامدانیی ماراسۆنێكه‌ له‌ تاسڵوجه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی، به‌به‌شداری یاریزانه‌كانی خۆمان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌می عیراق-ن، به‌ده‌رله‌وه‌ش هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوو بكات ده‌توانێت به‌شداربێت و په‌یوه‌ندی‌ به‌م ژماره‌یه‌وه‌ بكات(07714999398)”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌نجامدانی ماراسۆنه‌كه‌ ئاڵای كوردستان كه‌ درێژییه‌كه‌ی له‌كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌، بۆبه‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانییه‌و پانیه‌كه‌شی 15 بۆ 20 مه‌تر ده‌بێت هه‌ڵده‌كرێت، له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانییه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆ بۆ به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی نمایش ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ش قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی كردووه‌و كه‌ خوێندكارانی زانكۆ ئاڵای كوردستان هه‌ڵبگرن و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كاریه‌كانی هاتووچۆی سلێمانیش، سه‌نا شاكر وتی”هاتووچۆی سلێمانی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه‌ به‌ دابینكردنی فڕۆكه‌ له‌و رۆژه‌دا كه‌ به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ چالاكییه‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ن و كارئاسانی‌ بۆ هاتووچۆش بكرێت”.

پـــەیـــوەنــدیــدار