سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ده‌كات

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ده‌كات

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، له‌ زیندانه‌وه‌ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی كردووه‌، كه‌ وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی بۆی، ئومێد ده‌خوازێت له‌ هه‌لومه‌رجی توركیایه‌كی دیموكراتیدا به‌ڕێزیان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ له‌ رێگای پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی كردووه‌، سڵاوی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال ‌و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ‌و هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناردووه‌.

هه‌روه‌ها، خاتوو گوڵتان كشاناك له‌ زیندانی ئۆجه‌لییه‌وه‌ رێزو سڵاوی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ناردووه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار