په‌رله‌مانی عیراق ریفراندۆمی هه‌رێمی ره‌تكرده‌وه‌، ئه‌ندامانی كورد له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه‌

په‌رله‌مانی عیراق ریفراندۆمی هه‌رێمی ره‌تكرده‌وه‌، ئه‌ندامانی كورد له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 12-9-2017 په‌رله‌مانی عیراق كۆبووه‌و تێیدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌ هه‌ورێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی بڕگه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقدا زیادكرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشت و دوای ئه‌وه‌ش به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕگه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر دراو په‌رله‌مان بڕیاردا ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان ره‌تبكرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راسپێدرا كه‌ یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق بپارێزێت.

نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عیراق له‌ په‌رله‌مان كشانه‌وه‌ به‌هۆی پێشنیاركردنی بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی راپرسی كوردستان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی به‌ PUKmediaی راگه‌یاندوە: دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی راپرسی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆوه‌ پێشنیاری بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی راپرسی هه‌رێم دراو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ داوامان كرد به‌و بڕیاره‌دا بچنه‌وه‌ و داواكه‌مان ره‌تكرایه‌وه‌.

وتیشی: به‌و هۆیه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له‌ دانیشتنه‌كه‌ كشاینه‌وه‌ و ئه‌مانه‌وێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌یه‌ك كۆببینه‌وه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار