فەریق جەبار یاوەر لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

فەریق جەبار یاوەر لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

سەرلەبەیانى و دواى نێوەرۆی ڕۆژى سێشەمە 5-1-2015 فەریق جەبار یاوەرمەندە ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە دوو چاوپێکەوتنى لەیەک جیاى ئەنجام دا کە سەر لە بەیانى لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە تۆماس فیلتى ڕاوێژکارباڵا لە سوپای وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ کاروبارى باکورو ڕائد ڕایان کرانس جێگرى ڕاوێژکارپێک هاتبوون و لەو چاو پێکەوتنەوەدا گفتووگۆ و ڕا گۆرینەوە ئەنجام درا لە بارەى هەلومەرجى گشتى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى وعیراق فیدرال بە گشتى وباس لە سەرکەوتنەکانى هێزەکانى پێشمەرگە وهێزەکانى حکومەتى فیدرال عیراق کرا لە بەرەکانى شەردا دژ بە تیرۆرستانى داعش وباس لە هەماهەنگى ئایندە کرا لەپڕۆسەى ڕزگارکردنى پارێزگاى موصل و ئەو هەنگاوانەى نراوە لەو بارەوە جگە لەوەش باس لە هاوکارى ویارمەتییەکانى هێزەکانى هاوپەیمانان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە گشت بوارەکان وهاوکارى و یارمەتیەکان لە ئایندەدا وبەتایبەت ئەوانەى لە لایەن حکومەتى ئەمریکاوە لە بودجەى ساڵى 2015و2016  وە ساڵەکانى تریش کە لە لایەن ئەمریکاوە تەرخان کراوە بۆ هێزەکانى پێشمەرگە.

 

وە چاوپێکەوتنى دووەمیش لەپاش نیوەرۆى هەمان ڕۆژدا لە شوێنى تایبەتى خۆى لە شارى هەولێر خاتووجیسیکا سفاردس ترۆم بەرێوەبەرى کاروبارى قونصلگەرى وڵاتى سوید لە هەرێمى کوردستان سەردانى  فەریق جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى کرد.

بەهەمان شێوەى دیدارى یەکەم بە شێوەى گشتى باس لە هەلومەرجى گشتى کوردستان وعیراق کرا وچۆنیەتى بەرێوەچوونى شەرو سەرکەوتنى هێزەکانى پێشمەرگە دژى تیرۆرستانى داعش ل کوردستان بە تایبەت وعیراق بە گشتى وهاوکارییەکانى هاوپەیمانان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە و باس لە کێشەو گرفتووپێویستیە هەنکویەکانى پێشمەرگە کرا.

وە لە کۆتایى دیدارەکە خاتوو(  جیسیکا سفاردس ترۆم  ) دەست خۆشى لە سەرکەوتنەکانى هێزەکانى پێشمەرگە هێزەکانى ترى پاراستنى هەرێمى کرد لە گشت بەرەکانى شەرو پیرۆزبایی چەژنى سەرى ساڵى کرد لە گشت هاوولاتیانى هەرێمى کوردستان وبەتایبەت هیزەکانى پێشمەرگە و بەڵینى دا کەهانى سەفیرى نۆى ولاتى سوید لە عیراق بدات کە سەردانى هەرێمى کوردستان بکات بۆ ئەوەى لە نزیکەوە لەگەڵ گشت لایەنە پەیوەندی دارەکان کوردستان چاوپێکەوتن سازبکات بۆ ئەوەى بە وردى و لە نزیکەوە لە هەلومەرجى گشتى وکێشە و گرفتوو پێویستیەکان بکۆڵتەوە و سەروى خۆى لەوبارەوە ئاگادار بکات.

2 (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە