چەکدارە هەڵاتوەکانی داعش لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان

چەکدارە هەڵاتوەکانی داعش لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان

سەدان چەکداری داعش کە وازیان لە رێکخراوەکە هێناوە، بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان لە ئیدلب کۆبونەتەوەو بە دەیانیشیان توانیویانە بچنە ناو خاکی تورکیاوە.

 

ئاوێنە، گاردیان: بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی، چەکدارەکانی داعش لەڕێگەی تورکیاوە بەرەو وڵاتەکانیان لەئەوروپا، باکوری ئەفەریقاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنەوە.

 

رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات کە لەسەرەتای مانگی ئەیلولدا ٤ چەکداری سعودی لەگەڵ قاچاخچییەکاندا هاتونەتە ناو توررکیاوەو بۆ هەر نەفەرێک ٢هەزار دۆلاریان داوە.

 

بەوتەی رۆژنامەکە هاوکات لەگەڵ شکستەکانی داعش لە عێراق‌و سوریا، کۆچی چەکدارەکان بەرەو ئەو وڵاتانە بەدرێژایی ساڵی رابردو، بەردەوام بوە.

س:ئاوێنە

پـــەیـــوەنــدیــدار