سەردانێکی هاوبەشی هەردوو کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان ( هۆلندا و ئەڵمانیا )

سەردانێکی هاوبەشی هەردوو کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان ( هۆلندا و ئەڵمانیا )

 

لە پاش دانانی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی ئەڵمانیا و هۆڵندا بۆ بەسەر کردنەوەی چەند پێشمەرگەیەکی کەم ئەدامی سەنگەر و کەسانی تێکۆشەر زینداندانی سیاسی ،

ئیمرۆ بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیای پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بەڕێز ( هاورێ کامەران ) بە هاوڕێیەتی کادر و پێشمەرگەی دێرین  ماندوو نەناس ( شێخ هیوا )گەیشتنە هۆڵندا .

بە ناوی ئەندامانی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی هۆلنداوە بەخێرهاتنمان کردن و زۆر خۆشحال بوین بە سەردانەکەیان بۆ هۆلندا.

پاشان وەکو ڕێز لێنان کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی هۆلندا خەلاتی ڕێزلێنانی بەخشیە هەردوو هەڤاڵی بەریز ( هاورێ کامەران و شێخ هیوا ).

هەروەها بەڕێزیان وەکو کۆمیتەی ئەڵمانیای پێشمەرگە دێرینەکان مەدالیای ڕێزیان بەخشیە بەرێز ( ئەکرەم محـمدئەمین ) بەرپرسی کۆمیتەی هۆلندای پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان .

پاشان ئەم بەڕێزانەمان بەسەر کردەوە .

! – پێشمەرگەی کەم ئەندام بەڕێز( ناسر شێخ عەزیز ) خەلاتی ڕێزلێنانی (مەدالیای ) پێبەخشرا ، یەکێك بوە لە پێشمەرگە قارەمانەکانی رۆژانی خەبات و تێکۆشان ماوەی چەندین سالە لە هۆلندا ئەژی ژاین لەسەر ( عەرەبانە ) بە رێئەکات .

سەردانەکەمان بوە جێگەی خۆشحالی و زۆر بەرێزەوە نرخاندی.، لە شاری ( دنهاخ – هۆلندا )

٢ – سەردانی پێشمەرگەی دێرین و کەم ئەندام بەڕیز ( پێشرەو تالەبانی ) باری تەندروستی ناجێگیر بوو برینداریەکەی هیندە سەخت بوە بە ئێستاشەوە ناتوانێت لەسەر پێ خۆی رابگرێت ، بە سەردانەکەمان زۆر خۆشعال بوو ووتی ئێوە منتان جۆشدایەوە ، ڕێزلێنانەکەمان بریتی بوو لە ( چەپکە گول و مەدالیا و کارتی ڕێزلێنانی و پێنوسێك ) لە شاری ( هێلیڤەرسوم – هۆلندا ).

٣ – سەردانی تێکۆشەر و زیندانی سیاسی بەڕێز ( ئیسماعیل بارام ) کرا ، کەسێکی تێکۆشەر و ماندوو نەناس و قارەمانی زیندانەکانی رژێمی بەعس بوو ، ئەنجامی ئەشکجە و لێدان ماوەی چەندی سالە ئەم پیاوە قارەمانە لە سەر عەرەبانە ژیانی بەری ئەکات . بە هەمان شێوە ڕێزلیانەکان بریتی بوو لە ( چەپکە گول و مەدالیا و کارتی ڕێزلێنان و پێنوسێك ) هێندە خۆشعال بوو ئەیوت  لە هەموو ژیانی سیاسی و تێکۆشانمدا بۆ یەکەم جارە بەم شێوەیە ڕێزم لێئەنرێت ، هیندە دڵم خۆشە بە هەموو شێوەك سوپاسی هەردوو کۆمیتەی ثێشمەرگە دێرینەکانی کرد. لە شاری ( هێلیڤەر سوم – هۆلندا )

ئەوەی شایانی باسە زۆر سوپاس هەڤال ( نامۆ ئیسماعیل ) ئەکەین بۆ هاوکاری کردنی سەردانەکانمان .

لە سەردانەکەمان مەبەستمان بوو پێیان بڵێین پێشمەرگە دێرینەکان هەمیشە لەگەڵتانن ئێوە لە بیر ناکەین هەمیشە جێگەی ڕێز و شانازین بۆ خۆتان و کەس و کار و هاوڕێکانتان .

سەردانەکەمان جێگەی خۆشحالی و پیزانینی ئەو بەڕیزانە بوو زۆر دڵخۆش و ئاسودە بون ، ئێمەش زیاتر.

 

sdr
dav
dav
sdr
sdr
sdr
sdr
dav
dav
sdr

پـــەیـــوەنــدیــدار