٦٣٣خێزانی ئاواره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان،

٦٣٣خێزانی ئاواره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان،

نه‌خۆشخانه‌ی گشتی جه‌له‌ولا كرایه‌وه‌

——-

 

به‌ئاماده‌بوونی شێركۆ مێروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی رێكخستنی خانه‌قین و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندو محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی خانه‌قی و ژماره‌یه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌رپرسانی حكومی و رێكخراوه‌یی خانه‌قی و جه‌له‌ولا.. ٦٣٣خێزانی  ئاواره‌ی مه‌ركه‌زی شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا له‌ ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولا به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكراو و له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند به‌كورتی باسی له‌ له‌وه‌ی كرد كه‌ ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا له‌پێناو مانه‌وه‌ و به‌رگری له‌ ناوچه‌كه‌مان قوربانی زۆریان به‌خشیوه‌. تا ئه‌مڕۆش هه‌ر قوربانی ده‌به‌خشین و ته‌واوی پێكهاته‌كانی سنووره‌كه‌ به‌ براو كه‌سوكاری خۆمان ده‌زانین..

هه‌وه‌ها ڕاگه‌یاند: یه‌كێتی بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و رزگاری له‌به‌عس زۆرترین شه‌هیدی داوه‌و دوای رزگاری له‌به‌عسیش بۆ دیموكراسی و دروست كردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندو مرۆڤ ئاسا بۆ گه‌له‌كه‌مان و ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ جه‌له‌ولا كراوه‌و پارێزراوه‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڵام بۆ تێگلاوانی تیرۆر داخراوه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ ناده‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان بووه‌ له‌ نائه‌من كردنی سنووره‌كه‌دا..

پاشان ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی جه‌له‌ولا بوو كه‌ له‌ دوای نه‌وژه‌ن كردنه‌وه‌و دابیین كردنی خزمه‌تگوزاری پێویستی ته‌ندروستی له‌ لایه‌ن ته‌ندروستی خانه‌قی ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی كرایه‌وه‌و بڕیاره‌ له‌مه‌ به‌دوا پێشوازی له‌ نه‌خۆشه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ بكات..

DSC00059 DSC00057 DSC00032 DSC00003

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە