هادی عامری بانگهێشتی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌كات

هادی عامری بانگهێشتی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌كات

له‌سه‌ر بانگهێشتی خۆی هادی العامری سه‌ركرده‌ی باڵای حه‌شدی شعبی له‌شاری به‌غدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی پێشوازی له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌دا بارودۆخی ئێستای عیراق و بابه‌تی ریفراندوم و شه‌رِی داعش هه‌ڵسه‌نگێندران.

هه‌ردوو برِیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ رِه‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم و له‌سه‌ر كارلادانی پارێزگاری كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكه‌ بوو ، له‌وباره‌یه‌وه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆك و شێوازی ده‌ركردنی هه‌ردوو برِیاره‌كه‌ خسته‌ڕوو .

له‌ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كی دۆستانه‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كان به‌دیالۆگ به‌ پێویست زانراو العامری رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌ گه‌رِ و جه‌ختیشی له‌ مێژووی هاوبه‌شی رێكخراوی به‌در و یه‌كێتی و هاوسه‌نگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ دژی داعش كرده‌وه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار