بـــەپــەلــە
کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك حزبی ته‌قه‌دومی دیموکراتی  کوردی سوری به‌سه‌رکرده‌وه

کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك حزبی ته‌قه‌دومی دیموکراتی  کوردی سوری به‌سه‌رکرده‌وه

لە رۆژی یەکشەممەی ١٧/٩/٢٠١٧ شاندێکی کۆمیته‌ی رێکخستن که‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌ردارمحه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ به‌یاوه‌ری کارگێری کۆمیته‌ وشیار جه‌لال و ئه‌ندامی کۆمیته‌جافه‌ر وه‌یسی سه‌ردانی کۆمیته ‌دانیمارکی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆی کوردی سوری  له‌ شاری هۆرسنەسی دوورگه‌ی یولاند ده‌که‌ن..

له‌شاری هۆرسنەس له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته ‌دانیمارکی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆی کوردی سوری عه‌بدالله‌ ئۆدیس و کارگێری کۆمیتە ئەکرەم مستەفا چه‌ند براده‌رێکی تریانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لە شاندی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و خۆشحالیان ده‌ربرێ بۆ ئه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌

له‌ دوای به‌خێر هێنانیان له‌ لایه‌ن عه‌بدالله‌ ئۆدیسه‌وه‌ ، سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك به‌ناوی کۆمیته‌وه‌ سوپاسی کردن بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌و خۆشحالی خۆیانی  بۆ ده‌ربرێ.

له‌ دانیشتنێکی دۆستانه‌شدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردو ئومێدیان خواست بره‌و به‌ هاوکاری وکارو چالاکییه‌ هاوبه‌شه‌کانیان بده‌ن که‌ له‌ کات و ساتێکی وه‌ك ئێستادا زۆر پێویسته‌ بۆ وه‌گه‌رخستنی ره‌وه‌ندی کوردی.

دواتر سەردار محمد  بە پەرۆشەوە لە هەوالی تەندروستی بەرێز مامۆستا (حەمید دەروێش)ی پرسی هیوای باشی تەندروستیان بۆ خواست، لە بەرامبەردا عبداللە ئۆدیس بەرپرسی کۆمیتەی پارتی پێشڤەرۆ  دلنیای کردنه‌وه‌ کە سوپاس بۆ خوا تەندروستی  مامۆستا حەمید دەرویش زۆر باشە.

دواتر لەدرێژەی دانیشتنەکەدا باس لە گۆرانکاریه‌کانی ناوچه‌که‌ کرا به‌گشتی و کوردستان بەتایبەتی، دەربارەی پرۆسەی ریفراندۆم ، رۆلی سەرکردایەتی یەکێتیی بەرز نرخێندرا لە هەولدان و نێوەنگریەکەی بۆ بەدیهێنانی کۆدەنگی و پارستنی یه‌کریزی  نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و هه‌ماهه‌نگیان له‌ خه‌بات و تێکۆشاندا‌ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە لەو پرۆسەیە چارەنووس سازەدا.

لەمەر رۆئاوای کوردستانیش  جه‌خت کرا له‌سه‌ر یه‌کریزی  نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و هه‌ماهه‌نگیان له‌ خه‌بات و تێکۆشاندا‌ بۆ پاراسستنی رۆژئاوای کوردستان به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ ته‌جروبه‌کانی باشووری کوردستان .

له‌ کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ پرۆسەی ریفراندۆمی باشوری کوردستان خواست  بەتایبەتی وو هەروا بۆ بزاڤی رزگاری خوازی رۆژئاوای کوردستان و سەرجەم پارچەکانی کوردستان بەگشتی،.

لە دیماهی سەردانەکەدا سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارکی یەکێتیی به‌ناوی کۆمیته‌که‌یانه‌وه‌ سوپاسی کردن بۆ ئه‌و پێشوازیه‌و خۆشحالی خۆیانی ئاراسته‌کردن ،  پاشان لەلایەن عه‌بدالله‌ ئۆدیس بەرپرسی کۆمیتەی پارتی پێشڤەرۆو هاورێیانییه‌وه‌ به‌ زۆر بەرێزەوە بەرێکران .

پـــەیـــوەنــدیــدار