بـــەپــەلــە
عەبادی و ئەردۆغان دژی هەرێمی کوردستان هەڵوێستەکانیان یەکدەخەن

عەبادی و ئەردۆغان دژی هەرێمی کوردستان هەڵوێستەکانیان یەکدەخەن

رەجەب تەیب ئەردۆگان و حەیدەر عەبادی بۆ تاوتووێكردنی ریفراندۆمەكەی هەرێم پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامداو هەردوولا وێڕای رەتكردنەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، سوربوونی خۆیان بۆ یەكپارچەی خاكی عیراق دوپاتكردۆتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق و لێدوانی سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیاو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەپەیوەندییە تەلەفونییەكەیاندا تاوتووێی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستانیان كردوە كە بڕیارە لە 25ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، هەردوولا سوربوونی خۆیان دووپاتكردۆدتەوە كە ئەنجامدانی ریفراندۆم گرژییەكانی ناوچەكە زیاتر دەكات.

سەرۆكی توركیا تەئكیدی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەكەی كردۆتەوە كە ریفراندۆمەكەی هەرێم رەتدەكەنەوە، هەروەها هەموو پشتیوانیەكی وڵاتەكەشی بۆ عیراق راگەیاندوە لەگرتنەبەری سەرجەم ئەو هەنگاوانەی بۆ پارێزگاریكردن لەیەكپارچەی خاكی عیراق دەیگرێتەبەر، سوربوونی خۆشی دەربڕیووە بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ عیراق لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە. المنگقە.

هەر لەپەیوەندییەكەدا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەبارەی ریفراندۆمەكەی هەرێمەوە، تەئكیدی لەسەر هەڵوێستی روونی حكومەتی عیراق كردۆتەوە بۆ گرتنەبەر هەموو هەنگاوێكی پێویست بۆ پارێزگاریكردن لەیەكپارچەی وڵات و رێگریكردن لەهەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاشتی وڵات و خەڵكەكەی.

هاوكات بڕیاریشە لەپەراوێزی كۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەكگرتوەكاندا، ئەردۆگان و عەبادی هەر لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمەوە كۆبوونەوە.

pukmedia

پـــەیـــوەنــدیــدار