٢٥/٩!؟!

٢٥/٩!؟!

 

نوسین:هه ژار نامیق

هێنده ی نه ماوه بۆ ڕۆژه مێژووه که ی کورد به ڵام تا ئێستا دیار نیه به ڕاستی ئاڕاسته ی ئه م شه پۆله به ره و کوێمان ده بات ئایا ده مانباته که نارێکی ئارام و ده بینه دراوسێیه کی باشی ئێران و تورکیا و عێراق یاخود به ربه ستێکی گه وره دێته ڕێگاکه مان وه ک که شتیه که ی تایتانیک نوقمان ده کات و دواتر ئه بێته له مێژوو بنوسین نه ته وه یه ک به هۆی کوردبونیان قڕکران؟!

ئه گه ر چی تائێستا لێره وه له وێ ده نگۆی ئه وه هه یه که به دیلێک بخرێته به رده م سه رکردایه تی کورد و ڕێفراندۆمه که دوابخرێت بۆکاتێکی تر به ڵام تائێستا ته نها قسه یه و له عه رزی واقیع هیچ شتێکی له م شێوه یه نیه و ته نها ئیسرائیل ڕاسته وخۆ پاڵپشتی خۆی بۆ هه رێمی کوردستان ده ربڕیوه و ئه مریکا و

به شێکی وڵاتانی ئه وروپا به شێوه یه کی ناڕاسته وخۆ دژایه تی خۆیان ده ربڕیوه له نزیکترینيان ئێران و تورکیان که هه رچه نده دوو ئاڕاسته ی ته واو جیاوازن به رامبه ر به یه ک

به ڵام ئاڕاسته که یان پێچه وانه کردوه ته وه به ره و کوردستان دێن به هه موو شێوه یه کی دژایه تی خۆیان به رامبه ر به ڕێفراندمی هه ریم ده ربڕیوه بۆیه پێویسته به وریایه کی زیاتر

هه نگاو بنێن چونکه ئه گه ر هاتوو پڕۆسه که دوابخرێت به هه ر هۆیه ک بێت جا فشاری سیاسی بێت یاخود به دیلێکی گونجاو قبوڵکردنی له لایه ن سه رکردایه تی کورده وه

ئه بێت وه ڵامێکی تێر و ته سه ل هه بێت بۆ هاوڵاتیانی هه رێم وه ئه گه ر هاتوو ڕێفرانۆمه که ئه نجام درا پێویسته خۆمان بۆ ته واوی

ئه گه ره کان ئاماده بکه ین.

هاوڵاتیانی هه رێمی کوردستان زۆر بارودۆخی سه خت و دژواریان تێپه ڕاندووه به ڵام کاتێک که سه رکرده و سیاسیه کان ڕاستگۆبوبون له  گه ڵیان ئه گه ر هاتوو ئه م ڕێفراندۆنه بفرۆشرێت یاخود ته نها یاریه ک بێت گه وره ترین هه ڵه ی کوشنده ده بێت بۆ سیاسیه کان و تێکچوونی کۆی پڕۆسه که..

ئه گه ر سیاسیه کان ڕاستگۆ بن هاوڵاتیانی هه رێم، پیرو گه نج ولاو کیژۆڵه و کوڕ، خوێنده وار و نه خوێنده وار، ناوچه جیاوازه کان، مامۆستایانی ئاینی و قوتابخانه و زانکۆکان گشت چین و توێژه کان ئاماده ن به رگه ی

سه خترین دۆخ بگرن به ڵام نه وه ک له ئێستاوه خۆیان بڕوایان به وه نه بێت و خۆیان و که س وکاره کانیان ڤیزای وڵاتانیان وه رگرتبێت.

بۆیه ئه م ده رفه ته مێژوویه ئه گه ر بۆ سه ربه خۆیی بێت پێویسته هاوڵاتیانی هه رێم له ٢٥/٩ به جلی ڕه نگاوڕه نگی کوردی و ئاماده کردنی خواردنێک هاوشێوه ی جه ژن به ره و سندوقه کانی ده نگدان بڕۆن و بڵێن به ڵێ بۆ سه ر به خۆیی به ڵی بۆ ئازادی به ڵی بۆ خاک و پیرۆزی…

پـــەیـــوەنــدیــدار