بـــەپــەلــە
زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ سیمینارێكی بۆ مەلا بەختیار رێكخست

زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ سیمینارێكی بۆ مەلا بەختیار رێكخست

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) رایدەگەیەنێت: كورد لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم بۆ دەوڵەت شەڕی كرد و ئێستاش كە سەدەی 21ە لەسەر هەمان خەبات بەردەوامە. زانكۆی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵ سیمینارێكی بۆ مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) بە ناونیشانی (دەوڵەتی كوردی لەسەردەمی جیهانگیریدا) رێكخست. مەلابەختیار تیشكی خستە سەر گۆڕانكارییەكانی جیهان بەتایبەتی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و هەنگاونان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی. مەلا بەختیار رایگەیاند: لەوەتەی نەژادی كورد و نەژادەكانی دیكە هەیە و دوای ئەوەی ئەو هەموو قەڵەمڕەو و دەسەڵاتانەی هاتن، نەیانتوانی نەژادی كورد لەناوبەرن، چونكە رەگ و ریشەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوپێش. وتیشی: سەفەوی و عوسمانییەكان دەیانووت كورد شارستانییەتی نییە بۆیە شایانی ئەوە نییە كورد دەوڵەتی هەبێت، بەڵام ئێستا تێز و دۆزراوەكانی شارستانی سەلماندی كە كوردستان كە یەكێك بووە لە لەدایكبوونی شارستانییەت و ئاسەوارە دۆزراوەكان سەلماندیان كە كورد نەژادی رەسەنی ئەم زەمینەبوون، بۆیە هەر دەسەڵاتێك ویستبێتی نەژادی كورد بسڕێتەوە نەیتوانیووە. مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشدا: كورد خەباتی نەتەوەیی لەسەدەی 18 و 19 دا بەردەوام بووە و لەدوای جەنگی جیهانی یەكەمیشەوە هەر بۆ دەوڵەتی نەتەوە بووە. ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستاش كورد لەسەر ئەو خەباتەی بەردەوامە ئێستاش سەرەڕای ئەو قەیرانانەی هەن، دەوڵەتە گەورەكان پێمان دەڵێن كەی دەوڵەتی كوردی رادەگەیەنن.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە