بـــەپــەلــە
لێپسراوى مه‌لبه‌ندى نه‌ینه‌وا سه‌ردانى حیزبى شیوعى كوردستانى كرد

لێپسراوى مه‌لبه‌ندى نه‌ینه‌وا سه‌ردانى حیزبى شیوعى كوردستانى كرد

رۆژی  26-9-2017 نصرالله سورچى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و لێپسراوى مه‌لبه‌ندى7ى رێكخستنى نه‌ینه‌وا به‌ یاوه‌رى كه‌بیر گوران جێگرى لێپسراوى مه‌لبه‌ند و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ جاسم كاكه‌یی و لیلا رێكانى و نه‌زیر بیبو كارگێرانى مه‌لبه‌ند و خالد محمد و حیات شكاك و محمد مةموندى ئه‌ندامانى مه‌لبه‌ند سه‌ردانى باره‌گایی حیزبى شیوعى كوردستانى كرد له‌ قه‌زاى شێخان و له‌ لایه‌ن ماجد به‌یتار به‌رپرسى كومیته‌ى ده‌شتى نه‌ینه‌واى حیزبى شیوعى به‌ گه‌رمى هاتنه‌ پێشوازیكردن ،
له‌ دیدارێكدا هه‌ردوو لایه‌ن باسى دواین پێشهات و روداوه‌كانى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان كرد جه‌ ختیان له‌ پێكه‌وه‌ كاركردن و زیاتر لێك نزیكبونه‌وه‌ له‌ نیوان هه‌ردوو لا دا بو زیاتر خزمه‌ت كردنى كومه‌لانى خه‌لكى كوردستان به‌ گشتى و ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تى ،
له‌ كوتایدا حیزبى شیوعى كوردستانى خوشحالى خوى ده‌ر برى بو ئه‌م سه‌ردانه‌ و هیواى خواست ئه‌م جوره‌ سه‌ردانه‌ به‌رده‌وام بێت بو زیاتر به‌ره‌و پێئش بردن و پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیكان
نوسینگه‌ى روژنامه‌وانى لێپسراوى مه‌لبه‌ندى نه‌ینه‌وا​

پـــەیـــوەنــدیــدار