ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌: جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانی خۆڕاگر و قاره‌مان.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ڕاپرسی له‌ ٢٥ی٩ دا ئه‌نجام درا و دیاره‌ مه‌به‌ست له‌و ڕاپرسیه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ بزانرێت گه‌لی كورد چی ده‌وێت به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی مافی چاره‌ی خۆنوسین و هه‌نگاونان بوو بۆ سه‌ربه‌ خۆیی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌ زڵهێزه‌كانی دنیا وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فره‌نسا و روسیا و چین و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و گشت وڵاتانی دراوسێ داوایان لێكردین كه‌ ئه‌و ڕاپرسیه‌ له‌م دۆخه‌دا ئه‌نجام نه‌ده‌ین و كاتی نیه‌ و چه‌ندین پێشنیارو نه‌خشه‌رێگایان خسته‌ به‌رده‌ممان، ئه‌وه‌ بوو كه‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( به‌ خۆشمه‌وه‌) هیچ كام له‌و پێشنیارو نه‌خشه‌ رێگایانه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد و ته‌حه‌دای هه‌موو دنیامان كرد، دیاره‌ ئێستاش گه‌له‌كه‌مان باجی ئه‌و (عینادی) یه ده‌دات و ئێستاش له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ خۆماندا بچینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد و واقعیانه‌ بۆ ئه‌م بارودووخه‌ تازه‌یه‌ بكه‌ین، ئه‌بینین كه‌ بڕیاری پێكهێنانی (مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ – عیراق) واته‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورستان- عیراق.. ده‌درێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بگه‌ڕینرێته‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بڕیاردان لێی. كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ك بڕیاره‌كه‌ی ٧-٦-٢٠١٧ وایه‌ كه‌ رۆژی ٢٥ی ٩ ی بۆ ئه‌نجامدانی ڕێفڕاندۆم ده‌ستنیشان كرد بێ ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كان بكرێت و هه‌ر وه‌ها به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی پارته‌ سیاسیه‌كان.. بۆیه‌ من وه‌ك ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌زانم و به‌ هیچ شێوه‌یك له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌دا نابم و نیم..

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ٢

-١٠-٢٠١٧

پـــەیـــوەنــدیــدار