بـــەپــەلــە
پرسەنامەیەک لە لایەن عەشیرەتى نەوڕۆڵیەوە

پرسەنامەیەک لە لایەن عەشیرەتى نەوڕۆڵیەوە

بەناوى خودای یەزدان و دلۆڤان.
بەداخ و کەسەرێکى زۆرەوە بۆ لە دەستدانى پیاوێک کە ڕابەرى ڕز گاری خوازى گەلەکەمان و کەسایەتیەکى مافناس و سەرۆکێکى لێهاتوو و لێوەشاوە و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوس و نوسەر مامى گەورەمان مامى کوردان پیاوە زانا و بەتواناکەى گەلی کورد و هەرچوارپارچەى کوردستان  . لە دەستدانى کەسایەتیەکى وەک جەنابى مام جەلال کۆست کەوتنێکى گەورەیە و جێگای بە هیچ کەسێک پڕناکرێتەوە ، لە دەستدانى مام بەتەنها بۆ یەکێتى و یەکێتیەکان لە دەستدان و خەسارەت نەبوو بەڵکو ئەمە زیانێکى گەورەبوو لە کورد و کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئەمەش مێژوو شاهیدی ئەوە دەدات کە کاریگەری جەنابى مام جەلال لە مەیدانى سیاسەتى ناوچەیی و دەولى دا چەند و چۆن بووە ، ، لێرەدا بە پێویستى دەزانم چۆن لە ڕابردوو بەڵێنى وەفامان بە مامی گەورەمان دا دواى وەفاتی جەنالى مام جەلال  لە سەر ڕێبازە پیرۆزەکەى جەنابى مام و چەپکە گوڵەکەى دەستى مام  بەردەوامى بە خەبات و تێکۆشان بدەین و دروشمى (( نەسرەوتن تا سەرکەوتن )) بڵێنەوە جارێکى تر بە ناوى بنەماڵەى (میرزا حەسەن کوێخا محەمەد ) و عەشیرەتى نەوڕۆڵى پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى خۆمان و خانەوادەى بەڕێزیان و کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین و لە خوداى مەزن دەپاڕێنەوە ئارامی بە ئێمە ببەخشێت دواى ئەم کۆستە گەورەیە و جێگاى مامى گەورەمان فیردەوسى عالى  بێت …
انا لله و انا الیە الراجعون
((تەحسین میرزا حەسەن کوێخامحەمەد)) سەرۆک عەشیرەتى نەوڕۆڵى …

پـــەیـــوەنــدیــدار