بـــەپــەلــە
حەمید دەروێش سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات

حەمید دەروێش سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری سەرۆك مام جەلال، لەشاری سلێمانی پێشوازیكرد لە حەمید دەروێش سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا و هاوڕێی دێرینی سەرۆك مام جەلال، كە بەسەرۆكایەتی وەفدێكی یاوەری، بۆ بەشداریكردن لە پرسەی سەرۆك مام جەلال، سەردانی سلێمانی كردووە.

لەسەردنەكەیاندا، حەمید دەروێش وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد سەرۆك مام جەلال موڵكی هەرچوار پارچەی كوردستان بوو، هەمووان زۆر دڵتەنگین بە دەستدانی سەركردەو رابەرمان.

هەروەها باسی لە بەرهەمی ئەو پشتیوانییە مێژوییە درێژخایەنەی سەرۆك مام جەلال كرد، لە خەباتی دیموكراسیی و ئازادیخوانەی  كورد لەسوریا بەگشتی، لە ناویاندا پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخواز كورد.

لە بەرامبەردا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، سوپاسی وەفدی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا و حەمید دەروێش هاوڕێی دێرینی سەرۆك مام جەلال كرد، بۆ دەربڕینی هاوخەمی و بەشداریكردنیان لەپرسەی سەرۆك مام جەلا

پـــەیـــوەنــدیــدار