بـــەپــەلــە
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا سوپاسی پرسە و ھاوخەمیی خەڵکی کوردستان دەکات

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا سوپاسی پرسە و ھاوخەمیی خەڵکی کوردستان دەکات

“بافڵ تاڵەبانی” لە پەیامێکدا سوپاسی پرسە و ھاوخەمیی خەڵکی کوردستان دەکات و رایگەیاند: ئێوەی ماتەمگێڕ لەم کۆستە گەورەیەدا ئێمەتان قەرزاربار کرد و ئەرکی سەرشانی ئێمەتان قورستر کرد.
لە دەقی پەیامەکەیاندا ھاتووە:

بەپێویستی دەزانم لەڕێی ئەم پەیامەوە، سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاراستەی یەک بە یەکتان بکەم بۆ ئەو بەشدارییە بەرفراوانەتان لەھێنانەوەی تەرمی باوکی ئازیزم و (مام)ی خۆشەویستی خۆتان.
ئێوە بە ڕشتنی فرمێسکەکانتان بۆ لەدەستدانی مام، دەرتان خست چەند دڵسۆزن، ئەو راستییەشتان دووپاتکردەوە کە (مام) لە خۆڕا نەیدەوت “ھەمووتان بە براو خەباتگێڕی خۆم دەزانم، خۆمیش ھی ھەمووتانم”.
ئێوەی ماتەمگێڕ لەم کۆستە گەورەیەدا، ئێمەتان قەرزاربار کرد و ئەرکی سەرشانی ئێمەتان قورستر کرد.
دەشمەوێت سوپاسی تەواوی ھێز و لایەنە سیاسی و کەسایەتییەکان و نوێنەری وڵاتانی جیھان بکەم بۆ بەشدارییان لە مەراسیمی ھێنانەوەی تەرمی باوکی ئازیزم و پرسەکەیدا.
لە کۆتاییشدا، رووە و ھەموو یەکێتییەکان دەڵێم: بەڵێن بێت، بە پشتیوانیی تەواوی دڵسۆزان، بەردەوام بم لەسەر رێبازەکەی مام بۆ پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و درێژەدان بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکە.
جارێکی تر، سوپاس و ستایش بۆ ھەموو لایەکتان.. ئێوەش ھەر شاد و سەربەرز و سەرفرازبن.
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

پـــەیـــوەنــدیــدار