بـــەپــەلــە
پرسەنامەی فەرمی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا بۆ کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال

پرسەنامەی فەرمی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا بۆ کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال

بۆ کۆچی دوایی جەبانی مام جەلال، پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا، لە ڕێگەی نوێنەرایەتی یەکێتی لە ووڵاتی فەرەنسا، پرسەنامەی سەرەخۆشی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.

 

لە خوارەوە دەقی کوردی بەیاننامەکە:

 

بە ناوی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا و سکرتێرەکەی پییر لۆران، هاوخەمی قوڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک تاڵەبانی.

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی، هاوڕێکانی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەموو هەموو کوردانی عێراق دەکەین.

جەلال تاڵەبانی هەموو تەمەنی خۆی تەخانکرد بۆ خەباتکردن لە پێناوی مافەکانی گەلی کورد. لە ساڵی ١٩٦١ بەشداری لەو خەباتە کردووە. خەباتەکەی بەردەوامی هەبووە و لە ساڵی ١٩٧٥ یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دامەزراند و بووە یەکەمین ئۆپۆزیسیۆنی سەدام حوسێن. لە دوای ڕووخاندنی تاغوت، بووە یەکەمین سەرۆکی عێراق بە ڕەچەڵەک کورد لە ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٤ هەموو تواناکانی خۆی بەکارهێنا بۆ بیناکردنی کورستانێکی ئازاد و ڕێزدار.

لە بیرەوەریەکان، وەکو پیاوێکی ئاشتیخواز ماوەتەوە کە توانی سەرکەوێ بە سەر ململانێ و یەکترازان و ڕق و دوژمنایەتی.

لە کاتێکدا کورد خەریکی کردنەوەی دەرگای ڕێگایەتی نوێیە، کە جارێک چوارچێوەکەی نەزانراوە، خەباتکردن بۆ ئاشتی، دیموکراسی و مافی گەلان لە دروستکردنی کۆمەڵگایەتی پێشکەوتوو کارێکی پەلەیە و ئەبێت کاری بۆ بکرێت. قەناعەتمان وایە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خەباتکردن لە سەر ئەو ڕێگەیەی کە سەرۆک تاڵەبانی بۆ داڕشتوون.

 

خوشکتان

لیدیا سامرباکش

لێپرسراوی پەیوەندیەکانی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا

پاریس

٣ ئۆکتۆبەر ٢٠١٧

 

پـــەیـــوەنــدیــدار