بـــەپــەلــە
شێخ جه‌عفه‌ر: پلان هه‌بووه‌ دوای حه‌ویجه‌ شوێنه‌كانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت

شێخ جه‌عفه‌ر: پلان هه‌بووه‌ دوای حه‌ویجه‌ شوێنه‌كانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: هیچ سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ ڕاده‌ستی هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیی دایه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13-10-2017 شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا  ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو هێزه‌ عیراقییه‌كان دوو سه‌عاتیان دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ ڕاده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌كرا.

وتیشی: هیچ سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ ڕاده‌ستی هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه‌ و ناكرێت و كشانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاكتیكی خۆمان بووه‌ بۆ پاراستنی سنووره‌كانی كه‌ركوك .

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 وتیشی: پلان هه‌بووه‌ دوای حه‌ویجه‌ شوێنه‌كانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.

سه‌رجاوه‌

PUKmedia

پـــەیـــوەنــدیــدار