چلەی ماتەمینی هەڤاڵ فەخرەدین ڕەسوڵ

چلەی ماتەمینی هەڤاڵ فەخرەدین ڕەسوڵ

سەر لە بەیانی ئەمرۆ ١٥-١٠-٢٠١٧ بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئاسۆس علی ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن و لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەند و نوێنەری دەزگاکانی یەكێتی وهاوڕێ و هەڤاڵان و خانەوادە وبنەماڵە و کەسوکاری
بەشی راگەیاندن و ڕووناکبیری و بە هاوکاری ئیدارەی مەکتەبی ڕێکخستن هەستا بە ڕێکخستنی چلەی ماتەمینی هەڤاڵ فەخرەدین ڕەسوڵ ناسراوە بە (فەخە چاوشین )
سەرەتایی مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ شکۆی نیشتمان و هەڤاڵ فەخرەدین و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد دواتر تاجەگوڵینەی مەکتەبی ڕێکخستن لەسەر گڵکۆی دانرا پاشان وتاری مەکتەبی ڕێکخستن لەلایەن هەڤاڵ مستەفا چاڵاوی پێشکەشکرا و چەند شعرو پەخشان لەلایەن هاوڕێ و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو خوێندرایەوە پاشان بە ووتاری بنەمەڵە کۆتایی بە مەراسیمەکە هات
 
هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین ره‌سوڵ سه‌عید خه‌سره‌و ناسراو به‌ (فه‌خه‌ چاوشین) له‌ساڵی 1966 له‌ گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسمی شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه‌، ساڵی 1984 په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) كردووه‌و رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ رێكخستنه‌كانی (سرك) له‌دوای ساڵی 1991 ئاواره‌ی شاری هه‌ولێر ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاری رێكخستن و له‌ساڵی 1993 بۆكاری رێكخراوه‌یی و حیزبی له‌ مه‌كته‌بی رێكخستن داده‌مه‌زرێت و هه‌موو پله‌ حزبییه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌بڕێت و تا ده‌گاته‌ ئاستی جێگر مه‌ڵبه‌ندو لێپرسراوی نوسینگه‌ی تایبه‌تی رێكخستن. له‌كاروباری رێكخستنیشدا كادرێكی چالاك و به‌سه‌لیقه‌ بووه‌، هه‌میشه‌ به‌دڵسۆزیو وریاییه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێكردووه‌.
هه‌ڤاڵا فه‌خره‌دین پیاوێك لێوان لێو بوو له‌ دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی كادرێكی كارامه‌و پێشكه‌وتوو، به‌وه‌فایی له‌ هاوڕێیه‌تی ، راستگۆ له‌ كاركردن و شیرین له‌ گوفتار. جگه‌ له‌زمانی كوردی زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركمانی زانیوه‌و پیاوێكی به‌وه‌فا و به‌ په‌رۆش بووه‌ له‌كاره‌كانیداو هه‌میشه‌ش خۆشه‌ویستی ناو هاوڕێ‌ و هه‌ڤاڵه‌كانی بووه‌. مخابن سه‌رله‌به‌یانی 7-9-2017 به‌نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ كۆچی دواییكردو ماڵئاوایی لێكردین.ته‌رمی پیرۆزی له‌شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا. به‌مه‌ش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مه‌كته‌بی رێكخستن كادرێكی دڵسۆزو به‌ ئه‌مه‌گی له‌ده‌ستدا.
هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین له‌دوای خۆی 4 منداڵی چاوگه‌شی بۆ كوردستان جێهێشتووه‌.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی فه‌خره‌دینی نه‌مر.

پـــەیـــوەنــدیــدار