بـــەپــەلــە
شاندێکی یەکێتی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەیی دەکات

شاندێکی یەکێتی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەیی دەکات

لە ڕۆژانی شەمە و یەکشەمە، لەبەرواری ١٤ و ١٥ی ئۆکتۆبەر، لە ھۆڵەندا حەڤدەھەمین کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، بە ئامادەبوونی شاندێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ مستەفا چاوڕەش و بە ئەندامیەتی بەرپرسی ئۆرگانەگانی یەکێتی لە ھۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
دەستپێکی کۆنگرەکە، بە دەقیەیەک، وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان بەگشتی و گیانی پاکی ڕابەر و سەرۆک بەڕێز مام جەلال بەتایبەتی، دەستی بەکارەکانی کرد، لەیەکەم وتاری کۆنگرەکە، سەرۆکی شاندەکەی یەکێتی، وتاری مەکتەبی سیاسی پێشکەش کرد. دەقی وتارەکەی مەکتەبی سیاسی لە کۆنگرەی
نەتەوەیی بەڕێزان.. ئەندامانی حەڤدەهەمین كۆنگرەی كەنەكە بەناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە، پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەكە دەكەین و ئومێدەوارم، لەم هەلومەرجە چارەنوسسازەدا، بڕیارو راسپاردەكانی كۆنگرەكە، لەئاستی بەرپرسیارێتی دیموكراسی و چارەی خۆنوسینی نەتەوەكەمان بێ‌..
كۆنگرەش بەهەل دەزانین، سوپاسی بێڕادەی خۆمان ئاراستەی رەوەندی كوردستانی‌و دۆستانی كورد بكەین، كە بە بۆنەی كۆستی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالەوە، هاوخەممان بون‌و لەدەستدانی سەرۆك مام جەلالیان، بە خەمی نەتەوەیی و دیموكراسی زانی. بەڕێزینە! كۆنگرە، لەهەلومەرجێكدا
دەبەسترێ‌، لەلایەكەوە، شەڕی بەزاندنی داعش، لەكۆتاییدایە. لەلایەكی تریشەوە، دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، هی دەوڵەتانی چواردەوری هەر چوار پارچەی كوردستان بەتایبەتی، ساغ بۆتەوە كەوا؛ ناوچەكە، بەرەو رێككەوتنی ئابوری هاوبەش‌و ئاسایشی جیهانی و ناوچەكە،
رێك دەكەون. ئەمە لەكاتێكدا بۆ سەقامگیری ئاساییش باشە، بەڵام لەهەمانكاتدا، باسێك لەم دۆخەدا، لەسەر مافە دیموكراسییەكانی گەلان و گۆڕینی سیستەمەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرەو سیستەمی دیموكراسی، لەئارادا نییە، كە ئەمەش دوای تێكشكاندنی داعش، دەبێتە مایەی درێژەكێشانی
تەنگوچەڵەمە ئابوریی‌و سیاسی‌و كۆمەڵایەتییەكانی گەلانی ناوچەكە.. كێشەی كوردیش، قوڵتر دەبێ‌! ئامادەبوانی خۆشەویست! جارێكی تر، دەركەوتەوە، یەكێتیی ریزی كوردایەتی، لەهەموو بەشەكانی كوردستاندا، چەند گرنگە. هەتا ئەم یەكڕیزییە، لەسەر بنەمای دیموكراسی‌و سەربەخۆیی
حزبەكان، بەبێ‌ دەستوەردان لەخەباتی ناوخۆیی بەشەكانی كوردستان، نەهێنینە دی، بێگومان، خەباتی رزگاریی‌و دیموكراسی نەتەوەكەمان، نەك ناتوانێ‌ ئامانجە ستراتیژییەكانی بەدی بێنێ‌، بەڵكو بەدوری نازانین، هەندێك لەپیلانەكانیش لەناوچەكەدا، دژی خەباتی ئازادیخوازیمان، بسەپێنرێ‌.
خۆمان بەپێشەنگ‌و بڕیاردەری هیچ بەشێكی كوردستان نازانین هەتا لەبری لایەنە تێكۆشەرەكان حوكم بدەین، بەڵام بێگومان یەكێتیی، سەرەڕای جیاوازی ئایدۆلۆژی، پشتیوانی خەباتی رەوای هەموو بەشەكانی كوردستانە. سەبارەت بە باشوری كوردستان‌و وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،
لەكاتێكدا ئومێدەوارین، هێزە كوردستانییەكان، هەمەلایەنە پرۆسەی ریفراندۆم هەڵبسەنگێنن، لەهەمانكاتدا دەبێ‌ ئەو راستییەش بزانن كەوا: ریفراندۆم، بڕیارێكە زۆرینەی گەلی كوردستان بە “بەڵێ‌” دەنگی بۆ داوە. لەماوەیەكی كەمیشدا پرۆسەی ریفراندۆم، توانی بەشێكی هاوكێشە سیاسییەكان،
بۆ تێگەیشتن لەمافە ستراتیژییەكانی كوردستان، بگۆڕێ‌! بەڵام هێشتا، هاوكێشەكان، سەبارەت بەمافی چارەی خۆنوسینی نەتەوەكەمان‌و باشوری كوردستان، دەستەبەری نێودەوڵەتی‌و ناوچەیی نییە. بۆیە، ئەركی هەموو لایەكمانە، پرۆسەی ریفراندۆم بگەیەنینە ئامانج. ئامانجی ریفراندۆمیش،
یاسایی و سیاسی‌و ئابورییە.. ئەمەش، بەدیالۆگی بەرپرسانە، دێتەدی. بەڵام دیالۆگیش، پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیی‌و وردەكاری دانوستاندنە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەشدا. سوربون لەسەر ئامانجەكانمان‌و داكۆكی لەدیالۆگ، دووانەی ئەركە سیاسییەكانمانە. ئازیزان!
وەكو یەكێتیی، سیاسەتمان، سیاسەتی ئاشتەوایی و هاوسەنگی سەرۆك مام جەلالە لەسەر هەموو ئاستە سیاسییەكان پەیڕەو دەكەین. لەگەڵ چارەسەری كێشەی هێزە سیاسییەكانی كوردستانین. هەروەها خەبات دەكەین، سەرجەم كێشەی سیاسی‌و ئابوری لەناوچەكەدا، دادپەروەرانە چارەسەر بكرێ‌‌و
هەرگیز، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەگەڕێتەوە بۆ چوارگۆشەی ستەمكاری. بێگومان دەزانین، ئازادیخوازان، لەناوچەكەو لەكوردستاندا، هێشتا رێگەی دوورو درێژیان لەخەبات‌و فیداكاری لەبەردەمدایە. بەڵام ئاسۆی سەركەوتنیش لەبەردەمدا دیارە. ئامادەبوان! جارێكی تر، هیوای سەركەوتنی
كۆنگرەكە دەخوازین لەگەڵ رێزی وەفدی یەكێتیی لەكۆنگرەكە 14/10/2017

پـــەیـــوەنــدیــدار