ئەیاد عەلاوی: مەسعود بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ھەڵپەساردن و دواخستنی ئەنجامی ریفراندۆم

ئەیاد عەلاوی: مەسعود بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ھەڵپەساردن و دواخستنی ئەنجامی ریفراندۆم

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، مەسعود بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دواخستن و ھەڵپەساردنی ئەنجامی ریفراندۆم و دەشڵێت، بارزانی “لە چاوەڕوانی وتوێژدایە”.
ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی “سومەرییە” رایگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نامەیەکی بۆ نوسیم، منیش لای خۆمەوە رەوانەی “عەبادی”م کرد کە تیایدا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دواخستنی گرتنەبەری ھەر بڕیارێک دەربارەی ئەنجامەکانی ریفراندۆم.
عەلاوی وتیشی “بارزانی لە نامەکەیدا دوپاتیکردوەتەوە کە چاوەڕوانی گفتوگۆی بێ مەرجە، لەڕووی مەبدەئیشەوە رەزامەندی نیشانداوە کە پشت بە دەستور ببەستێت”.
جێگری سەرۆک کۆمار رونیشیکردەوە “بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ھەڵپەساردن و دواخستنی ئەنجامی ریفراندۆم” دوپاتیشیکردەوە “رەزامەندییەکەی بارزانی بە دەقی نامەیەک و بە واژۆی خۆیەتی”.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ھێزی سەربازی بۆ چارەسەری گرفت لەگەڵ ھەولێر بەکارنەھێنریت و داواشی کرد بابەتی کێڵگە نەوتییەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.
ئەوەشی وت “سەرجەم سەرکردەکانی کورد لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکەدان بە رێگەی ئاشتییانە، وەک ئەوەی بۆیان دوپاتکردمەوە لەمیانەی بەشداریکردنم لە مەراسیمی پرسەی تاڵەبانی”.
سه‌رجاوه‌
kurdsat

پـــەیـــوەنــدیــدار