فەرەنسا .. بۆ ساڵی 2016 یەکيتی چالاکیەکانی چڕدەکاتەوە

فەرەنسا .. بۆ ساڵی 2016 یەکيتی چالاکیەکانی چڕدەکاتەوە

 

 

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی 2016.01.09 ، لە سەر بانگھێشتی فیدراسیۆنی ئۆت دو سێن پارتی سۆسیالیست كە حیزبی فەرمانڕەوایە لە فەرەنسا، لێپرسراوی یەکێتی لە فەرەنسا (د. لوئەی جاف) بەشداری کرد لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی فیدراسیۆن بۆ ساڵی 2016 . كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی كادرانی باڵای حیزب، حكومەت و پەرلەمان بەڕێوه چوو (ئەندامانی پەرلەمان، ئەنجومەنی شارەوانی، ئەنجومەنی پارێزگای ئۆت دو سێن). لە كۆبوونەوەكە باس لە كاروباری حیزبی و بەرنامەی كاركردنی داھاتوو كرا و بڕیاری لە سەر درا.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە، د. لوئەی جاف لە گەڵ لێپرسراوی فیدراسیۆن كە ئەندامی سەركردایەتی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسایە باسی کاری هاوبەشیان کرد لە ئایندەدا. لێپرسراوی یەکێتی لە فەرەنسا لە لایەن خۆیەوە، دووپاتی ھەوڵەكانی یەکێتی کردەوە بۆ دروستكردنی تۆڕێكی پەیوەندی كارا لە گەڵ سۆسیالیستەکان. ھەروەھا بڕیارە لە داھاتوو كاری هاوبەش ڕێكبخريت لە سەر ھەرێمی كوردستان و سەرخستنی ھەوڵكانی یەكێتی بۆ چاكسازی و باشتر بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی ‌‌حکومەتی هەرێم.

 

سەبارەت بە کاروچالاکیەکانی یەکيتی لە فەرەنسا بۆ ساڵی 2016، د. لوئەی جاف بە پیوکمیدیای ڕاگەیاند، کە ئەوان بۆ ساڵی نوێ بەرنامەی خۆیان بۆ ئۆرگانی سەرووی خۆیان ناردوە، هەر لە  چوارچێوەی ئەو بەرنامەیە، حزوری خۆیان چڕکردەوە لە ڕووی دبلۆماسی و سیاسی و ئیعلامیەوە. بۆ نموونە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، ئەم چالاکیانەی خوارەوە ئەنجامدراون:

 

  • بە زمانی فەرەنسی بابەتێکمان نووسی لە سەر کرۆنۆلۆجی شەڕی تیرۆریزم و ڕۆڵی فەرەنسا، ئاکسیۆن سیفریان کە ئۆرگانێکی مانگانەی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسایە بڵاویکردۆتەوە.

1 (Copy)

 

  • ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ: ئێوارەی 09/12/2015  بەشداربوین لە بەرنامەی معکم حول الحدث لە رادیۆی مۆنتیکارلو الدولیة سەبارەت پێشهاتەکانی هاتنی سوپای تورکیا بۆ خاکی هەرێم.

2 (Copy)

 

  • ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ: ئێوارەی 29/12/2015  بەشداربوین لە بەرنامەی معکم حول الحدث لە رادیۆی مۆنتیکارلو الدولیة سەبارەت پێشهاتەکانی هاتنی سوپای تورکیا بۆ خاکی هەرێم.

3 (Copy)

 

ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ: ئێوارەی 06/01/2016  بەشداربوین لە بەرنامەی معکم حول الحدث لە رادیۆی مۆنتیکارلو الدولیة سەبارەت پێشهاتەکانی شەری دژ بە تیرۆریزم و داعش. فەرەنسا دوای ساڵێک لە هێرشە تیرۆریستیەکان بۆ سەر ڕۆژنامەی شارلی ئیبدۆ

4 (Copy)

 

 

 

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە