هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەدنییەگشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە کێن گرۆس کونسڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان .

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەدنییەگشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە کێن گرۆس کونسڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان .

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-١٠-٢٠١٧ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەدنییەگشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە کێن گرۆس کونسڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان .

 

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەو گرژی ئاڵۆزیانەی بەتایبەتی لەداوای ریفراندۆمەوە لەناوچەکە کێشە لەسەرەکان دروست بووە گفتوگۆی لەبارەوە کرا .

 

کونسڵی گشتی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە واشنتۆن لایەنگری گفتوگۆ و لەیەکترگەیشتنی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە خوازیاری هیچ گرژی و ئاڵۆزی و شەڕێکی نەخوازراو نیە جگە لەوەش تەئکیدی کردەوە کە هەر لەسەرەتاوە بەرلە ریفراندۆمیش بەهەموو لایەکمان راگەیاندبوو کە ئیدراەی کۆشکی سپی لەگەڵ یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی عیراق و تەبایی نێوانە پێکهاتە و لایەنە جیاوازەکانی عیراقە بەگشتی بە ڕەچاوکردنی مافی هەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاکان کە نەبێتە هۆی تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەربازی لە عیراقدا ، هاوکات ستایشی هەر هەوڵێکی ناوخۆیی و دەرەکی کرد بۆ نێوەندگیری نێوان هەولێر و بەغدا بەئاراستەی دیالۆگ و  چارەسەری ئاشتیانە  .

 

ووتیشی : نیگەرانین بەو رووداوانەی ئەم دواییەی ناوچەکە و خوازیارین لە جیاتی شەڕ و کوشتار بەدیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکرێت و لە نزیکەوەش بەووردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەین .

 

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ووتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند : ئێمەش هەر لە سەرەتاوە دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکان بژاردەی یەکەممان بووە هاوکات تەئکید دەکەینەوە کە باشترین رێگە چارە مێزی گفتوگۆ و لەیەکتر گەیشتنە نەک هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز و لێدوانی نابەرپرسانە ، دەتوانین بەیەکەوە بەردەوامبین لە بەڕێوەبردن و خزمەت گەیاندن بە خەڵک نەک چاندنی تۆوی دووبەرەکی و شەڕ و هێرشکردن .

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار