ڕونکردنەوەیەک لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا وە

ڕونکردنەوەیەک لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا وە

.

ئه‌مرۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 ی سه‌ر به‌ پارتی له‌ درێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و بوختانه‌ بێ‌ بنه‌ماكانیان رایانگه‌یاندووه‌: كه‌ ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌رده‌گرێت، ئه‌و هه‌واڵه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری درۆیه‌ و جگه‌ له‌م درۆیانه‌ش چاوه‌ڕوانی كاری زیاتریان لێ‌ ناكرێت ئه‌وان كه‌پیشه‌یان بۆته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناراست له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئه‌منیش كاریان كورت بۆته‌وه‌ له‌ دروستكردنی دڵه‌راوكێ و كاری نامۆراڵی داماڵراو له‌ هه‌موو گیانیانێكی نیشتیمانی، فه‌لسه‌فه‌ی درۆبكه‌ درۆبكه‌ تا بڕوات پێ‌ ئه‌كه‌ن نانسنامه‌ی بێ‌ چه‌ند و چوونی كه‌ناڵی كوردستان 24 و هاوشێوه‌كانێتی، ئه‌مانه‌وێت لێره‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رابگه‌یه‌نین: ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا له‌هه‌ر شوێن و پۆستێكدا بێت خزمه‌تكردنی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان به‌ئه‌ركی بنچینه‌یی خۆی ئه‌زانێت و له‌ ئێستاشدا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی به‌ ئاراسته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمنی و ئاسایشه‌ بۆ شاره‌كه‌.

پـــەیـــوەنــدیــدار