پێش ئەوەی ریفراندۆم ئەنجامبدرێت زۆر وترا، وترا ئەگەر ریفراندۆم كراو سوپای عێراق بەهاوكاری دەوڵەتانی ئیقلیمی هاتە سەر كوردستان، بارزانی بەدیلی چییە؟

پێش ئەوەی ریفراندۆم ئەنجامبدرێت زۆر وترا، وترا ئەگەر ریفراندۆم كراو سوپای عێراق بەهاوكاری دەوڵەتانی ئیقلیمی هاتە سەر كوردستان، بارزانی بەدیلی چییە؟

هاوكار محەمەد

پێش ئەوەی ریفراندۆم ئەنجامبدرێت زۆر وترا، وترا ئەگەر ریفراندۆم كراو سوپای عێراق بەهاوكاری دەوڵەتانی ئیقلیمی هاتە سەر كوردستان، بارزانی بەدیلی چییە؟

وترا ئەگەر ئێران و توركیای هاوپەیمانی پارتی سنورەكانیان بەرووی كوردستان داخست بارزانی بەدیلی چییە؟ وترا ئەگەر حكومەتی عێراق ریفراندۆمی كرد بەپاساو بۆ رووبەرووبونەوەی پێشمەرگەو و دەركردنی پێشمەرگە لەناوچەی جێناكۆك، مەسعود بارزانی بەدیلی چییە؟ هتد… كاتێك بارزانی بەتەنیا سەرپەرەشتی هەڵمەتەكانی بانگەی ریفراندۆمی دەستپێكرد، لەكۆڕ و كۆبونەوە جەماوەرییەكانیدا باسی لەوە دەكرد، سنور داناخرێت و سوپای عێراق توانای روبەرووبونەوەی پێشمەرگەی نییە و دەوڵەتانی ئیقلیمیش مافی دەستێوەردانیان نییە! كە پێی دەوترا ئەی ئەگەر سنور داخرا، بارزانی دەیوت داناخرێت، بەبێ ئەوەی ئەگەرەكانی داخستنی سنور و لێكەوتەكانی لێكدابێتەوە! وترا ئەگەر سوپای عێراق هێرشی كرد پێشمەرگە تاچەند توانای روبەرووبونەوەی سوپایەكی زەبەلاحی وەك سوپای عێراق هەیە، بارزانی فەرمووی سوپا ناتوانێـ هێرش بكات، بەبێ ئەوەی پێمان بڵێت بەپشت بەستن ئەو ئاماژانە عێراق ناتوانێت هێرش بكات! سیاسەت هونەری ئەگەرەكانە، هەر سیاسیەكی وەك بارزانی بەبێ خوێندنەوە و لەبەرچاوگرتنی ئەگەرەكان هەربڕیارێك بدات تێنەگەیشتنە لەسەرەتا و ئەلیف و بێی سیاسەت، بارزانی و دەستوپێوەندەكانی ریفراندۆمیان كردو هەموو ئەو ئەگەر مەترسیانەش كەهاوڵاتیانی ئاسایی باسیان دەكرد كتومت وەك خۆی دەرچوو، بارزانیش هیچ بەدیلێكی بۆ رووبەرووبونەوەی لێكەوتەكانی نەبوو، بەداخیشەوە هەندێك بەرپرسی یەكێتی لەجیاتی ئەوەی شوێن رێبازەكەی تاڵەبانی بكەون كە هەمیشە موزایەدەی پێوە دەكەن، بەهەمان ئەو رێگە خراپ و تەمومژاویەدا رۆشتن كەبارزانی پێدا رۆشت، دوای روداوەكانی كەركوك دەركەوت كە:

یەكەم: بارزانی كەسەدان ملیۆن و ملیاران دۆلاری بۆ پەیوەندییەكانی دەرەوە سەرفكردبوو، نەیتوانی تەنیا یەك دەوڵەت ئیقناع بكات بۆ پشتگیری لەمافی رەوای كورد، ئەوەی بارزانی بەو ملیۆن و ملیاران دۆلارەوە نەیتوانی بۆ راكێشانی سەرنجی دەوڵەتانی دەرەوە بیكات، وەختی خۆی تاڵەبانی لەئەشكەوتەكانی قاسمەرەش و بنبەردەكانی سەرگەڵو و بەرگەڵو بەبێ پارە كردبوو، تاڵەبانی لەشكەوتەكانی قاسمەرەشەوە توانیبووی چوار تاپێج دەوڵەت بكات بەدۆستی كوردو چەك و پارەو تەقەمەنیان بۆ شۆرش لێوەربگرێت، بەڵام بارزانی بەهەمووی توانای خۆی و بە ملیۆنان دۆلارەوە نەیتوانی بەدەستیبهێنێت، ئەگەر هەندێك بەرپرسی یەكێتی شوێن بیروباوەری بارزانی نەكەوتنایە و پارێزگاریان لەرێبازەكەی تاڵەبانیدا بكردایە ئەوا نە بارزانی دەیتوانی ئەم كارە سەقەتانە بكات و نە كوردیش رۆژی بەم رۆژە دەگەیشت!

دووەم: پێشمەرگەی پارتی كە لەژێر فەرمانی بارزانیدان پاشەكشەیان كرد و سەنگەرەكانیان چۆڵكرد، پاساوی ئەم چۆڵكردنەش ئەوەیە كە پێشمەرگە توانای روبەرووبونەوەی ئەو هێزە زەبەلاحەی عێراقی نییە، ئەگەر بارزانی و پارتی جورئەتی ئەم باسانەیان نەبێت، دەبوایە هەرهیچ نەبێت بەرپرسە شوێنكەوتووەكانی بارزانی بیانوتایە ئەی كوان ئەو هەموو چەك و تەقەمەنییەی كەلەلایەن دەوڵەتانەوە بۆ پێشمەرگە دابین كرابوو؟ گریمان چەك و تەقەمەنییەكان بەكەڵكی ئەم شەڕە نایەن و هەڵگیراون بۆ رۆژی تەنگانە! ئەی ئەگەر پێشمەرگە توانای رووبەرووبونەوەی سوپای عێراقی نییە، ئەدی چۆن بارزانی پێش ریفراندۆم ئەم ئەگەرەی لەبەرچاو نەگرتووە؟ بارزانی كە رێكەوتن و دانیشتنی لەگەڵ عێراق رەدكردەوە و ئەمرۆش توانای شەڕ و روبەرووبونەوەی نییە، ئیتر ریفراندۆمی بۆچی كرد؟ ئێمەی كورد تەنیا دوو رێگەمان لەبەردەستە، یان شەڕكردن لەگەڵ عێراق یان رێكەوتن، بارزانی رێكناكەوێت و سوپاكەشی توانای شەڕی نییە، ئەی كەواتە چی دەكات ئەگەر یەكێك لەو دوو رێگەیە ناگرێتەبەر؟

سێیەم: وەك تاڵەبانی فەرموویەتی چارەسەری كێشەی كەركوك بەعەقڵ و مەنتیق دەكرێت نەك سۆز و عاتیفەو هاشوهوشی بەردەم كامێرا، حەمەی حاجی محمود و كام سەركردەی پارتی هەیە لەبەردەم كامێرادا هەرەشەی لەسوپای عێراق نەكردبێت؟ ئەی هەرەشەكانی عێراق بوون بەجدی كامیان لەبەردەم هێرشی عێراقدا خۆیان گرت؟ كەمال كەركوكی و نەجمەدین كەریم كە هەرەشەی دروستكردنی دۆزەخیان بۆ سوپای عێراق دەكرد، نەك هەر زوو رایانكرد، بەڵام ئێستاش كەچوونە هەولێر، لەهەولێر توانای خۆدەرخستنیان نییە و وادەزانن هێشتا حەشدی شەعبی بەشوێنیانەوەن! سیاسی ژیرو بەئەزموون پێش دروست بوونی شەڕ خۆی بۆ خراپترین ئەگەر ئامادە دەكات، بەڵام بارزانی و شوێنكەوتووەكانی خۆیان بۆ باشترین ئەگەر ئامادە كردبوو، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە بیری سیاسی و سەربازیان چەندە متخلیفە!

چوارەم: دەركەوت كە كورد نەك هەر لەسیاسەتی دەرەوەیدا فاشیل بووە بەڵكو بەهۆی هەڵویست و كەلەرەقییانەوە هیچ سۆزێكی كۆمەڵی نێودەوڵەتیان بۆ كورد نەهێشت، جاران كە كورد سیاسەتی دەرەوەی نەبوو كۆمەڵگەی نێ,دەوڵەتی لەرووی سۆز و مرۆڤایەتییەوە تەماشای كوردیان دەكردو بەنەتیجەش لەوە زیاترمان دەستكەوت نەك لەسیاسەتی دەرەوەمان!

پێنجەم: هەڵەی ستراتیجی یەكێتی لەرابردوو ئەوەبووە كە ئەمانەت و ئەركی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانیان رادەستی بارزانی كردبوو، لەكاتێكدا بارزانی نە بەكردار پێشمەرگایەتی كردووە و نە لەگرنگی پێشمەرگەش تێدەگات، فەرمادەیی هێزە چەكدارەكان ئەركێكی گەورەیە و پێویستە بدرێت بە پیاوی گەورە، دەبوایە لەبری ئەوەی بارزانی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە بكات، فەرماندەیی ئەم هێزانە تەسلیمی وەستا رەسول بكرایە، دەبوایە ئەم ئەركە بەشەهید شێركۆ و حسێن مەنسور و سەلاح دیلمان بدرایە نەك بارزانی

پـــەیـــوەنــدیــدار