توركیا سنوورییەكانی خۆی لەگەڵ هەرێم دادەخات…. ئەگەر

توركیا سنوورییەكانی خۆی لەگەڵ هەرێم دادەخات…. ئەگەر

سەرۆك كۆماریتوركیا داخستنی دەروازە سنورییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان مەرجدار دەكات.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دوابەدوای كۆتاییهاتنی سەردانەكەی بۆ پۆڵەندا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: ئەگەر حكومەتی عێراق سەرجەم پێداویستییەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابین بكات ئەو كات حكومەتی وڵاتەكەی دەروازە سنوورییەكانی خۆی لەگەڵ هەرێم دادەخات.
وتیشی: حكومەتی ئەنكەرە بەهیچ جۆرێك مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبی ناكات و پێویستە لە سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەكان بكشێنەوە.
ئەردۆگان ئاشكراشیكرد: بڕیاروایە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی توركیا بكات.

پـــەیـــوەنــدیــدار