وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: بەردەوام دەبین لە ھاوکاریکردنی سوپای عێراق

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: بەردەوام دەبین لە ھاوکاریکردنی سوپای عێراق

حەیدەر عەبادی دەڵێت، زۆربەی ناوچەکانی عێراق لە تیرۆریستانی داعش پاککراونەتەوەو لە ئێستادا ئەرکی سەرەکیی ھێزە ئەمنییەکان، کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانە لەگەڵ سوریادا. بەپێی راگەیاندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی پەیوەندییەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئۆرسۆلا فۆن دیر لیان وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، حەیدەر عەبادی رایگەیاند: ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەماوەی رابردوودا زۆربەی ناوچەکانی عێراقیان لە تیرۆریستانی داعش پاککردۆتەوەو لە ئێستادا ئەرکی سەرەکیی پۆلیس و سوپا، کۆنتڕۆڵکردنی سنووری ھاوبەشی نێوان عێراق و سوریایە. بەپێی راگەیاندراوەکە، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی کردۆتەوە لەبەردەوام بوونی ھاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ سوپای عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەرلین و بەغداد، لەسەرجەم بوارەکاندا.

پـــەیـــوەنــدیــدار