فەهمی بورها:نپێش هەرشتێک دەبێت لەوەتێبگەین زەمەنی دروست بوونی دەوڵەت بۆ هەرێمەکەمان یەشتان هەر خەونی شاعیرانەکەی مامی مەزنە

فەهمی بورها:نپێش هەرشتێک دەبێت لەوەتێبگەین زەمەنی دروست بوونی دەوڵەت بۆ هەرێمەکەمان یەشتان هەر خەونی شاعیرانەکەی مامی مەزنە

رووداوەکانی چەند ڕۆژی رابردوو تا ڕووبەڕوبونەوەکانی ئەمڕۆیی پردێ و بەتەنها مانەوەی هەرێمی کوردستان لە ناو مەحفەلی نێودەوڵەتی،قۆناغێکی تازەیەو پێویستی بە بڕیار و لێکدانەوەی دوور لە زاڵبوونی بەرژەوەندی حزبی و گیانی ناوخۆ بازیە،لەلایەکی تر دەرکەوت خوێندنەوەکانمان لە ڕابردووی کێشەکاندا، ئەوەندەی لە سەر بنەمای وروژاندنی سۆز و بارگاوی بە جۆرێک لە حەماسەتی بێ بنەما داڕێژرابوو، ئەوەندە لۆژیکی و زانستی نەبوون،بۆ داهاتوو هەمووان پێویستمان بە خوێندنەوەیەکە کە لەسەر دارووپەردووی شکستەکان و گلانەکان درووست کرابێت، کورد و سەرکردایەتێکەی دەبێت ئەوڕاستیە بسەلمێنن، کە قۆناغی شەڕی داعش قۆناغی فوتێکردنێکی کوێرانەی ناسێونالزمی کوردی و زاڵکردنی یەک زمانی فەوقی بۆ گفتووگۆو دیبلۆماسیەتێکی ئێجگار نزم بە بەراورد بە دونیای پێشکەوتوو،پێش هەرشتێک دەبێت لەوەتێبگەین زەمەنی دروست بوونی دەوڵەت بۆ هەرێمەکەمان یەشتان هەر خەونی شاعیرانەکەی مامی مەزنەو باجی زیاتریشی هاتە سەر،بۆ ئەوەی، ئەوەی ماوە لەدەستمان نەچێت، پێویستە لە مەسجی نێودەڵەتی تەواو تێگەیشتبین و هەوڵبدەین خۆمان بۆ خەباتی دەستوری و کاری پەڕلەمانی ئامادەبکەین،کلیلی زامن کردن و سەرکەوتنیش لەم بوارەدا بەجێهێشتنی قۆناخی تەسکی حزبی و دروشمی حەماسی و ئینفیعالیە، پێم وایە هێزی پێشمەرگە، بەتەواوی ماناکانی نیشتیمانی و ماناکانی سەربازیش بە ئەرکی خۆیان هەستاون،ئەگەر پاشەکشە یان شکستێکیش هەبوبێت، پێش وەخت شکستی بیرکردنەوەو خوێنەوە نالۆژیکی سیاسێکانمان و هەژموونی زۆری پارتی بەگشتی و کاک مەسعود بە تایبەتی و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بوون ،هەر هەنگاوێکیش بۆ خەباتی پەڕلەمانی و دەستوریش بە هەمان سەرکردایەتی و هەمان لۆژیکی کاری ڕابردوو، نەک ئامانج نا هێنێتە دی بەڵکوو کارتەکانی تری دەسکەوتەکانیش کۆدەکانی ئەکرێنەوەو لە کیس ئەچن، پێم وایە دەبێت لە قۆناغی غروری سیاسی و بە گەورە بینینی هەرێم و قارەمانێتی پێشمەرگەو بە دوبەی کردنی هەولێر و بە دیموکراسیکردنی سلێمانی بەمانا ڕۆژئاوایەکەی، بگوازینەوە بۆ قۆناغی ڕەخنەیەکی بابەتی و بینینی هاوکێشە سیاسێکان و گەڕانەوەی هاوسەنگیەکی ئەقڵانی بۆ تێک چونی هاوکێشە ناوخۆیەکان و بە کەم نەبینینی هیچ هێز و لایەنێک،ئەگەرنا بێ گومانم لەوەی ئێمە زۆر بچوکترین لەو قەبارەگەورەیەی بۆ خۆمان و هەرێمەکەمان و سەرکردەکانمان وێنامان کردوە.
فەهمی بورهان

پـــەیـــوەنــدیــدار