روونكردنەوەی هاتووچۆ لەبارەی كامێرا جێگیرەكانەوە

روونكردنەوەی هاتووچۆ لەبارەی كامێرا جێگیرەكانەوە

 

هۆبەی كامێراكان لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ژمارەیەك كامێرای تر بۆ كۆنترۆڵی ئەمنی لەچەند شەقامێك جێگیركراون و پەیوەندیان بەتۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێلەوە نییە.

ئاكام عەلی بەرپرسی هۆبەی كامێراكان لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەبارەی كاركردنی كامێراكانی هاتووچۆ لەسەر شەقام و رێگەوبانەكان، بە (ترافیك ئێف ئێم)ی راگەیاندوە: دەمانەوێت كامێراكانی هاتووچۆ بەزووترین كات بخەینەوە كار، بەڵام لەئێستادا كۆمپانیای جێبەجێكارو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لەهەوڵدان بۆئەوەی سیستمێكی باش بۆ ئەو كامێرایانە دابنێن.

دەشڵێت: هیچ وادەیەك بۆ خستنەكاری كامێرا جێگیرەكان دیاری نەكراوە، بەڵام سەرجەم كامێرا گەڕۆكەكان لەكاركردن بەردەوامن.

ئاكام عەلی ئاماژەی بەوەشدا كە دەنگۆیەك هەبوو ئەو ترافیكە نوێیانەی لەماوەی رابردوودا لەچەند شەقامێك دانراون، خێرایی ئۆتۆمبێل وەك سەرپێچی تۆماردەكەن، بەڵام ئەوە دوورە لەڕاستییەوە، راشیگەیاندوە: ئەو كامێرایانە هیچ سەرپێچییەكی خێرایی لێخوڕین تۆمار ناكەن، بەڵكو بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئەمنی دانراون.

پـــەیـــوەنــدیــدار