بـــەپــەلــە
با رێگا نەدەین هیچ ڕۆژێکمان بێ گوێ گرتن لە موزیک گوزەر بکات.

با رێگا نەدەین هیچ ڕۆژێکمان بێ گوێ گرتن لە موزیک گوزەر بکات.

ئەلبوومی موزیکی (هیوایەک) ئەلبوومی (هیوایەک ) ئەلبوومێکی میوزیکی دەنگ و ڕەنگە تایبەت بە ئامێری (عود) ، لە (۸) بەرهەم پێک هاتووە واتە سیدیەک و دیڤیدییەک لەگەڵ پرۆشورێک لە دووتوێی ئەلبوومێکدا،هەریەک لە بەرهەمەکان گوزارشت لە ئەندێشەو خەمێکی دانەری میوزیکەکە دەکات،سەرجەم بەرهەمەکان کاری ژەندن و ئەرەنج مێنتی لە لایەن هونەرمەند (گۆڤەند عەبدڵڵا)وە بۆ کراوە،دیدگای هونەرمەند بۆ ڕەوتی ژیان وهاوکات لە دەروازەی ناوی ئەلبوومەکەوە هەڵگری پەیامێکە بە دوو ئاراستە:. دیوێکیان پێیان وایە وەرزەکانی ژیان لە هەموو قۆناغە جیاوازەکاندا گەر هیوایەکی تێدا نەبێت مرۆڤ دۆگما دەبێت وژیان هیچ بەهایەکی نامێنێت جگە لە کات بەڕێ کردنێکی بێ سودو چاوەڕوانی مەرگ،دیوەکەی تریشیان ئەوەیە هونەرمەن دەیەوێت بڵێت لەناو ئەم هەموو جەنجاڵی و بارگرانییەی ژیاندا تەنها هیوایەک کە بتوانێت بێ هیچ بەربەستێک بەناو شادەمارەکاندا گوزەر بکات بۆ فراوان کردنی هزرو ئەندێشەمان تەنها موزیکە بۆیە با رێگا نەدەین هیچ ڕۆژێکمان بێ گوێ گرتن لە موزیک گوزەر بکات.

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار