د.یوسف محەمەد سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات

د.یوسف محەمەد سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات

ئەمڕۆ 28ی تشرینی یەكەمی2017، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە دکتۆر یوسف محەمەد ئەمڕۆ 2017سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەدیدارێکدا بارودۆخی ئێستا لەهەموو گۆشەنیگاکانەوە باسکرا.

لەو دیدارەدا، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ دووبارە دەربڕینی پرسە و ماتەمینیی قوڵی بۆ لەدەستدانی سەرۆك مام جەلال، باسی لەوەكرد، ماڵئاوایی سەركردە و سیاسییەكی وەك مام جەلال، زیانێكی گەورەیە، بەتایبەت لەئێستادا كە ناوچەكە بەقۆناغێكی دژواردا تێدەپەڕێت.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەرکرا و پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان دوپاتکرایەوە، لەپێناوی هێورکردنەوەی بارودۆخەکەو کارکردن بۆ زەمینەسازیی کەشوهەوایەکی سیاسیی لەبار بۆگرتنەبەری دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیی تایبەت بە مەسەلە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەردولا، بەومەبەستەی لێکتێگەیشتنی واقیعیانە بێتەکایەوە.

لەو دیدارەدا، سەبارەت بەرەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و کاریگەری قەیرانەکان لەسەر باروگوزەران و ژیانی هاوڵاتیان و رێگاچارەسەرییەکان گفتوگۆکرا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-یش باسیلەوەکرد، یەکڕیزی و تەبایی گەلی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و یاساییەکان بەدیالۆگ کلیل و زامنی سەرکەوتن و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەن.

پـــەیـــوەنــدیــدار