مەسعود بارزانی  پەیامێكی ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد

مەسعود بارزانی  پەیامێكی ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد

مەسعود بارزانی  پەیامێكی ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد

مەسعود بارزانی رایگەیاند: لەپۆستەكەی بەردەوام نابێت و هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەریفراندۆمی هەرێم دوورلەچاوەڕوانی لەقەڵەم دا.
مەسعود بارزانی پەیامێكی ڤیدیۆیی لەبارەی پۆستەكەی و رووداوەكانی ئەم دواییەی و قۆناغی دوای ریفراندۆم بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد: ریفراندۆم بۆ ئەوەبوو چارەسەری كێشەكان بكەن،  هەروەها كاردانەوەكانی حكومەتی عیراقی دوور لە هەموو پێشبینییەك لەقەڵەم وداو ووتی: هەڵوێستیەكەی جارانیان گۆڕابوو بۆ هەڵوێستێكی توند و دژایەتی، لەبارەی هەڵێوێستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، بارزانی باسی لەوە كرد كە لەكاتی شەڕی داعش زۆر شاندی نێودەوڵەتی دەهاتنە هەولێر و ستایشی پێشمەرگەیان دەكرد، بەڵام لەكاتێكدا كە لایەنی نێودەوڵەتی پێویستبوو هەڵوێستی پراكتیكی پیشان بدەن، هەموویان گەڕانەوە بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆیان.
لەبارەی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمەوەیە، بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بڕیابوو سەرەتای مانگی یانزە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆكاری سیاسیی و ئەمنی ئەنجام نادرێت. وتیشی: پەرلەمان تەمەنی خۆی بۆ هەشت مانگ درێژكردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی شورا تەمەنی سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ تەمەنی پەرلەمان درێژ دەبێتەوە، بەڵام من قبوڵم نەكرد تەمەنی سەرۆكایەتی درێژ بكرێتەوەو بۆ ئەو مەبەستە نامەم بۆ پەرلەمان نووسی.

پـــەیـــوەنــدیــدار