بـــەپــەلــە
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: به‌هاری‌ ئه‌مساڵ به‌هاری‌ كوردان ده‌بێت

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: به‌هاری‌ ئه‌مساڵ به‌هاری‌ كوردان ده‌بێت

ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان ده‌ڵێت:”ئێمه‌ پشتگیری‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ چاكسازی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین، ئومێدێك هه‌یه‌ ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ری‌ بارگرانی‌‌و قه‌یرانه‌كان بكرێت”.

(هه‌رێم كه‌مال ئاغا) ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌‌و به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دهۆكی‌ ڕێكخستنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ NNAڕاگه‌یاندوە، له‌ئێستادا هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌ست چه‌ندین قه‌یرانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، سه‌ره‌كی‌ ترینیان قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و قه‌یرانی‌ سیاسیه‌، بۆ ئه‌وه‌ش ناوبراو به‌پێویستی‌ زانی‌، هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌رمێزی‌ دانوستانه‌كان كۆببنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ به‌كێشه‌كان‌و بۆشایی‌ یاسایی‌ له‌هه‌رێم بهێنرێت”.

وتیشی‌:”ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی‌ پشتگیری‌ له‌هه‌ر جۆره‌ چاكسازیه‌كی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كوتایی‌ به‌م  هه‌موو قه‌یرانه‌ بێت‌و خوشگوزه‌رانی‌ بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت”.

ناوبراو ڕه‌خنه‌ی‌ توندیشی‌ له‌توركیا گرت‌و وتی‌:”هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆسه‌ر خه‌ڵكی‌ سڤیل له‌باكوری كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین”، ڕونیشیكرده‌وه‌، به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی‌ سڤیل له‌باكور، وڵاتانی‌ خۆرئاواشی‌ نیگه‌رانكردوه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ئه‌و، ڕۆژانه‌ چه‌ندین هاوڵاتی‌ له‌باكور به‌ده‌ست هێزه‌كانی‌ توركیا ده‌كوژرێن.

له‌كۆتایی‌ وته‌كانیدا، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتی‌:”به‌هاری‌ ئه‌مساڵ به‌هارێكی‌ دژوار ده‌بێت، به‌ڵام به‌هاری‌ كوردان ده‌بێت”.

س:NNA

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە