عه‌بادی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو هاته‌ ده‌نگ

عه‌بادی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو هاته‌ ده‌نگ

حكومه‌تی فیدراڵی سووره‌ له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق و كاركردن له‌ پێناو هاووڵاتیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30-10-2017 نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێدا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ولێر و دهۆك پابه‌ندی یاسابن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ حكومه‌تی فیدراڵی به‌ وردی چاودێری بارودۆخه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ڕۆژنامه‌ نووسان ده‌كه‌ین و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك زیان به‌ هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوا ده‌كات كه‌ هه‌مووان پابه‌ند بن به‌ سیسته‌م و یاسا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، پێویسته‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان زیان به‌ هاووڵاتیان نه‌گه‌یه‌نن.

پـــەیـــوەنــدیــدار