بـــەپــەلــە
پەرلەمان بگوازنەوە ..

پەرلەمان بگوازنەوە ..

نوسینى : هەژار نامیق

پەرلەمان لە وڵاتە دیموکراسیەکاندا بە یەکێک لە کۆڵەکە بەهێز و سەرەکیەکانى دیموکراسی و پێشکەوتنى کۆمەڵایەتى دادەنرێت بەڵام لە کوردستان بە تەواوى ئەمە ڕاستە ، ئیشى پەرلەمان لە وڵاتە دیموکراسیەکان دەرکردنى یاسا و پڕۆژە و بە دواداچوونە بۆکاروبارەکانى حکومەت لە کوردستانیش هەمان شتە بەڵام لێرە لە پێناو بەرژەوەندى شەخسى و حیزبى بڕیار دەرئەکرێت ، هیچ بە دواداچوونێک نەکراوە ، تا ئێستا کەس متمانەى لێ نەسەندراوتەوە لە پەرلەمانى کوردستان ، کەسیش سزا نەدراوە وەک ئەوەی بڵێت لێرە نە گەندەڵى ، نە دزی ، نە کوشتن و بڕین و سوکایەتى و دەست درێژى نەکرابێت وەک ئەوەی بڵێت لە کوردستان کاربەدەستانى هەرێم بە تەواوى یاسا و مافە ئینسانی و مەدەنیەکانیان جێ بەجێکردبێت .

پەرلەمانی ئێستا بکەن بە مۆزەخانەیەک و بۆمێژوو لەسەرى بنوسن پەرلەمانێک کە دوژمنانى کوردیان هێناوەتە ناوی بە تۆپ و تانک و تەیارە ، بۆ مێژوو بینوسن ئەو پەرلەمانە هێزێك هاتوه تە ناو حەرەمەکەى کە (5000) ڕۆڵەى کورد شەهیدكردووه ، 182هەزار ئەنفال کران و 4000گوند خاپور کران بەڵام ئەنجامدەرانى ئەمانە بەچاوساغى حیزبێکى کوردی بۆبەرگری لە بەرژەوندى و مانەوەى خۆی هێنایانە سەر پەرلەمان، با ببێتە مێژوو و کە بەناو ئەندامی ڕێکخراوى مەدەنى و ڕۆژنامەنوس پەلامارى پەرلەمانتاریان داوە لەپێش چاوی دەیان کامێرا ، لە مێژوو بنوسن ئەوپەرلەمانەى کە تێدا بڕیار لە سەر کەمکردنەوەى قوت و موچەى هاوڵاتی دراوە و بەڵام هیچ هەڵوێستێکمان لێ نەبینى ، با بیکەینە شوێنێک بۆ خەڵکانى بێ دەرەتان و بێ کەس و لەسەر دیوارەکانى بنوسین ( ئەم پەرلەمانە بەهۆى پاوانخوازی حیزبی و شەخسیەوە سەرۆکە شەرعى و یاسایەکەى مافى چوونە ناوی نەبووە بۆ دووساڵ ) با لە مێژوو بنوسینەوە چەند کەسێک پەرلەمانیان داخست و سەرۆک و ئەندامەکانیان ڕەوانەى ماڵەوە کرد و کەسیش تا ئێستا دادگایى نەکراوە  وکەس لێپرسینەوەى لێ نەکراوە ، با بیگوازینەوە بۆ هەر شوێنێکى تر بێت جگە لە هەولێر و دهۆک با لە گوندێک بێت ، یا لە شارۆچەکە و یاخود لە پارێزگایەکى تر بێت .

با بۆمێژوو لەسەر دیوارەکانى بنوسین چەند مناڵێک و بەڵتەجیەک  کە بە ئەنقەست و ئامانج و چاوترساندنى خەڵکى ئەندام پەرلەمانەکانیان لەژوورەوە بۆ ماوەی 3کاتژمێر لە ژوورەوە هێشتوەتەوە مەترسی گیانیان لەسەر بووە و کۆمەڵێکى چەکدار لە دەرەوە بهێنرێتە ناو پەرلەمان و دەست بکەن بە سوکایەتى کردن بە شکۆی میلەت و ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان کە هاوڵاتی دەنگیان پێداوە ، حەق وایە پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە پەرلەمانێک تا ئێستا لێپرسینەوەى لە کاربەدەست و تاوانبارانى ئەم هەرێمە نەکردبێت ، نەیتوانیبێت بۆ تەنها یەک جاریش بێت سەرۆکى ئەو هەرێمە بهێنێتە پەرلەمان و لێپرسینەوەی لێ بکات  بۆ هەڵوەشاندنەوە باشە نەک ناوی پەرلەمان بەڵکو ئەبێت ناوی وێرانەوە کەلاوەی لێبنێن  .

بەداخەوە لەماوەی ڕابردوو شکۆی شەخسێک لە سەروو هەموو پرنسیپ و پیرۆزیەکانەوە بووە و دەیان و سەدان کەس شەهید کراون تەنها لە سەرنوسینى دێڕێک و قسەیەک لە سەر ئەو شەخسانە ..

پـــەیـــوەنــدیــدار