بـــەپــەلــە
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تەسلیم بە هێزێکی سوپای عێراق دەکرێت

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تەسلیم بە هێزێکی سوپای عێراق دەکرێت

ھێزێکی سوپای عیراق گەیشتە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل و سەرچاوەیەکیش لەسنوری بادینانەوە ئاشکرایدەکات، لەئێستادا ھێزێکی سوپای عیراق و ئەمریکا لەدەروازەی ئیبراھیم خەلیل-ن و ھێزەکانی پێشمەرگەش لەشوێنەکانی خۆیان ماونەتەوە، سەرچاوەکە چەند زانیاریەکی دیکەش لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.

 عەلی ئامێدی کادێری پێشکەوتوی یەکێتیی لەدەڤەری بادینان بەSNNی ڕاگەیاندوە، “لەئێستادا ھێزێکی سوپای عیراق و تیمێکی ئەمریکا گەیشتونەتە سنوری دەروازەی ئیبراھیم خەلیل و لەوێ جێگیرکراون، بەڵام ھێزی پێشمەرگەش لەدەروازەکە ماونەتەوەو نەکشاوەتەوە”.

وتیشی:”لەو گفتوگۆیانەی پێشتر لەگەڵ سوپای عیراق و حەشدی شەعبی کردویەتی، بەرپرسانی ھەرێم داوایانکردوە ھێزێکی ھاوبەش لەسنورەکە جێگیربکرێت و ئەرکی پاراستنی ئەمنی سنورەکەش لەژێردەستی لیوای پاراستنی سنوربێت کە کوردن و سەر بەحکومەتی عیراقن، بەڵام عیراق ئەوەی قبوڵ نەکردوە”.

سەبارەت بەو ھێزەش کە ئێستا گەیشتونەتە دەروازەکە، ئامێدی ئاشکرایکرد، “ئەو ھێزەی لەئێستادا لەوێن سوپای عیراق و تیمێکی ئەمریکین”.

لەبارەی میکانیزمی بەڕێوەبردنی دەروازەکەش وتی:”ڕێکەوتن کراوە لەسەرئەوەی، تیمێکەی ئەمریکی و ھێزێکی عیراقی دەروازەکە بەڕێوەدەبەن، ئەمریکاش دەیەوێت ئەو دەروازەیە بۆ تێپەڕاندنی ھێزی سەربازیی و گواستنەوەی چەک و پێداویستیەکانی بەکاربێنێت، بەھیچ شێوەیەک باسی ھێزی کورد نەکراوە جێگیربکرێت، سەرجەم ئیجرائاتە گومرگیەکانیش لەلایەن سوپای عیراقەوە دەکرێت”.

س:SNN

پـــەیـــوەنــدیــدار