بـــەپــەلــە
وه‌زیری‌ ده‌روه‌ی‌ توركیا: بارزانی زیانێکی زۆری لە کورد دا…

وه‌زیری‌ ده‌روه‌ی‌ توركیا: بارزانی زیانێکی زۆری لە کورد دا…

وه‌زیری‌ ده‌روه‌ی‌ توركیا ئاماژە بۆئەوەدەکات بارزانی‌ له‌بری‌ یه‌كخستنی‌ كورد، به‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم  زیانێکی زۆری لە كورد داو هه‌ڵه‌یه‌كی‌ كوشنده‌ی‌ كرد.
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری‌ ده‌روه‌ی‌ توركیا له‌ په‌راوێزی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مه‌سقه‌تی‌ پایته‌ختی‌ عومان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ پارته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم هۆشدارییان پێدا، به‌ڵام بارزانی‌ به‌ گوێی‌ راوێژكاره‌كانی‌ كرد و ریفراندۆمی‌ ئه‌نجامدا.

وتی: بارزانی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم هه‌ڵه‌یه‌كی‌ كوشنده‌ی‌ كرد له‌بری‌ هاندان بۆ یه‌كگرتن كوردی‌ دابه‌شكردو زۆرترین زیانیش به‌ر هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم كه‌وت.

س:لڤین

پـــەیـــوەنــدیــدار