بروسكەی پیرۆزبایی ئەنجومەنی ناوەندی بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی 25 ساڵەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ

بروسكەی پیرۆزبایی ئەنجومەنی ناوەندی بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی 25 ساڵەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی (25) ساڵەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی گەلی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنوسەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم كادر و كارمەندانی رۆژنامەكە دەكات.
لەبەشێكی بروسكەكەدا هاتوە : یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێكی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین ئامرازی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەكاندا هەبووە و رۆژنامەی كوردستانی نوێش لە پاش راپەڕین و لە (12/1/1992) بەهەوڵ و كۆششی هەڤاڵی بەڕێز ( مام جەلال ) و سەركردایەتی یەكێتی دەركرا ، هەتا ئێستاش لە كاروانی رۆژنامەوانی كوردیدا بەردەوامە و خزمەتێكی ئێجگار گەورەی بەو بوارە گەیاندووە .

دەقی بروسكەكە:
بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی (25) ساڵەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی گەلی كوردستان ، بە ناوی سكرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك) ەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرنوسەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم كادر و كارمەندان دەكەین هەروەها هەموو ئەو كەسانەی رۆژانێك لەو رۆژنامەیەدا خزمەتیان كردووە .
یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێكی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین ئامرازی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەكاندا هەبووە .
رۆژنامەی كوردستانی نوێش لە پاش راپەڕین و لە (12/1/1992) بەهەوڵ و كۆششی هەڤاڵی بەڕێز ( مام جەلال ) و سەركردایەتی یەكێتی دەركرا ، هەتا ئێستاش لە كاروانی رۆژنامەوانی كوردیدا بەردەوامە و خزمەتێكی ئێجگار گەورەی بەو بوارە گەیاندووە .

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین .

لەگەڵ ڕێزدا…
سكرتاریەتی ئەنجومەنی ناوەندی
(ی.ن.ك)

12/1/2016

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە