مەکتەبی سیاسی یەکێتی: بەداخەوە knn ڕاپۆرتی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: بەداخەوە knn ڕاپۆرتی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی KNN رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا هاتوو‌ه‌، به‌داخه‌وه‌، كه‌ی ئێن ئێن، به‌بێ پرسیاركردن له‌وه‌فدی یه‌كێتیی، یان ئه‌ندامێكی وه‌فده‌كه‌، راپۆرتی ناراست بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌….
ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌كو پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی وه‌فدی باڵای پارتی كرد. هه‌روه‌كو دوێنێش، وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كرد.
دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌، ته‌له‌فزیۆنی كه‌ی ئێن ئێن، راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا دوو خاڵ باسكراوه‌.
یه‌كه‌م: گوایه‌ یه‌كێتیی له‌سه‌ر غازو نه‌وت له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتووه‌، گوایه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر نه‌وت و غاز بوو بێ.
دووه‌م: گوایه‌، نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی یه‌كێتیی و گۆڕان، پێشتر بۆ پارتی نێردرابێ.
له‌وه‌ڵامدا بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین، كه‌وا:
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ته‌نهاو ته‌نها قسه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای یه‌كێتیی و پارتی كراوه‌. هیچ خاڵێكی تر جگه‌ له‌نه‌خشه‌ رێگاكه‌ باس نه‌كراوه‌. ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌رۆكی خاڵه‌كانیشدا ئاماژه‌ به‌نه‌وت و غاز كراوه‌، جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ (شه‌فاف)بێ و به‌سه‌رپه‌رشتی په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌نارده‌ی نه‌وت  په‌سه‌ند بكرێ.
دووه‌م: نه‌ك نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتیی و گۆڕان، به‌ڵكو نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی یه‌كێتیی و پارتیش، پێشتر بۆ پارتی نه‌نێردراوه‌. ئه‌مڕۆ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشكه‌شیان كردووه‌. بڕیاره‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ رێگاكه‌ كۆببنه‌وه‌و به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی بده‌نه‌وه‌.
به‌داخه‌وه‌، كه‌ی ئێن ئێن، به‌بێ پرسیاركردن له‌وه‌فدی یه‌كێتیی، یان ئه‌ندامێكی وه‌فده‌كه‌، راپۆرتی له‌م چه‌شنه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.
له‌كۆتایشدا، بۆ رای گشتی دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌وا:
هه‌رگیزاو هه‌رگیز، ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌ی ئێن ئێن، دورو نزیك راست نییه‌.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
12/1/2016

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە