بـــەپــەلــە
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك لە بارەگای مەكتەبی سیاسی بەڕێوەچوو

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك لە بارەگای مەكتەبی سیاسی بەڕێوەچوو

پێشنیوەرۆی  ڕۆژی  (4/11/2017) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەرێوەچوو.
كۆبونەوەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی سەرۆك مام جەلال‌و سەرجەم شەهیدانی كوردستان  دەستی پێكرد.
لە كۆبونەكەدا دۆخی سیاسی‌و پێشهاتەكانی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچە جێناكۆكەكانی كوردستان بیرورایان لەبارەوە ئالۆگۆڕ كرا. لەتەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا ڕاپۆرتی ئەو دوو لیژنەیەی لە كۆبونەوەی پێشووتری سەركردایەتیدا پێكهێنرابوون بۆ چاكسازی لە حزب‌و حكومەت خرانەروو و خوێندنەوەی پێویستیان بۆ كرا.
دۆخی ناوخۆیی‌و ژیانی رێكخراوەیی یەكێتی، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، لەمبارەیەوە كۆمەڵێك پێشنیاز تاوتوێكران بۆ سازدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی‌و ڕێكخستنەوەی كاروباری حزبی خرانەروو.
بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا دانیشتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی درێژەی پێ بدرێ‌ بۆ وەرگرتنی بڕیاری كۆتایی لەبارەی پرسەكانەوە.

پـــەیـــوەنــدیــدار