بـــەپــەلــە
مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەكرێتەوە

مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەكرێتەوە

لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەڕوی كاری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان داخراوە ڕۆژی دووشەممە بەفەرمی مەرزەكە دەكرێتەو كاركردن ئاسای دەبێتەوە.

ئەحمەد كەلاری ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان لە شاری كرماشانی ئێرانەوە ڕیگەیاند” لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی كرماشان ئاغای حەیدەری و سەرۆكی ژووری بازرگانی كرماشان ئاغای كاشفی كۆبونەوەی چڕكراوە لەسەر ڕاوەستانی كاری مەرزی پەروێزخان و كردنەوەی بەڕوی ھاوڵاتیان و بازرگاناندا”.

ڕاشیگەیاند” لەپەیوەنیەكی تەلەفونیمدا لەگەڵ دكتۆر شەھرەیار حەیدەری جێگری بەڕێوەبەبەر گشتی ھەموو مەرزەكانی ئێران پێی ڕاگەیاندم لە دوای كۆبونەوەیەكی چڕی بەرپرسان لەتاران بڕیاریانداوە  كەڕۆژی دووشەممە ١١/٦ بەفەرمی مەرزی پەروێزخان بەڕوی كاری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بكرێتەوە و ئاسای بێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆڕۆژی دووشەممە كاربەدەستانی كرماشان و قەسری شیرین ئاگادار دەكرێنەوە بۆ جێ بەجێكردنی ئەو بڕیارە و دەستپێكردنەوەی كاركردن لەدەروازەی پەروێزخان.

ئەحمەد كەلاری نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەرمیان ئاماژەی بەوەشدا لەكرماشان لەھەوڵەكانمان بەردەوامین تاتواندرا بڕیاری كردنەوە بدرێت كەزیاتر لە دەڕۆژە ئێمە سەرقاڵین بۆكردنەوەی مەرزەكە.

حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر داوای حكومەتی عێراقی ماوەی سێ ھەفتەیە مەرزی پەرێزخانی بەڕوی كاری بازرگانی داخستووە و ھەوڵەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوامبوو تا بڕیاردرا لەڕۆژی دوشەممەوە كاركردن ئاسای بێتەوە.

ماڵپەری ژووری بازرگانی سلێمانی

س:میللەت

پـــەیـــوەنــدیــدار