بە وێنە: وه‌فدیكى حزبى وحكومی خانه‌قین سه‌ردانی پاریزكاى دیاله‌ ده‌كه‌ن

بە وێنە: وه‌فدیكى حزبى وحكومی خانه‌قین سه‌ردانی پاریزكاى دیاله‌ ده‌كه‌ن

…………………………………………………………

هه‌ڤاڵ شیركۆ میروه‌یس ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ( ی.ن.ك) ولیَپرسراوى مه‌لبه‌نى (8)ى ریَكخستنى خانه‌قین هاوریَ له‌گه‌ڵ قایمقامى قه‌زاى خانه‌قین و به‌ریَوه‌به‌رى ئاسایشى گه‌رمیان و خانه‌قین و به‌ریَوه‌به‌رى ناحیه‌كانى گوڵاڵه‌و سه‌عدیه‌ و مه‌نده‌لى و هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ند و له‌شارى باقوبه‌ى سه‌نته‌رى پاریَزكاى دیاله‌ چاوى كه‌وت به‌ ( مپنى تمیمى ) پاریَزگارى دیاله‌ .

له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا ویَرِاى به‌خیَرهیَنان خۆشحالی خوى ده‌ربرِى به‌م سه‌ردانه‌ و هیواى خواست كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگى له‌نیوان هه‌ردوولادا دریَژه‌ى هه‌بیَ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانى له‌و جۆره‌یه‌ و ئومیَده‌واربوو له‌ریَگاى ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌وه‌ بتوانریَت هاوكارى ته‌واو له‌نیَوار هه‌ردوولادا بكریَت به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى هه‌ر گرفتیَك كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بیَت و سه‌ردانه‌كه‌ى به‌كاریَكى گرنگ وه‌سف كرد به‌ مه‌به‌ستى خزمه‌تى ناوچه‌كه‌ به‌شیَوه‌یه‌كى گشتى .

لاى خوشیه‌وه‌ هه‌ڤاڵ شیَركۆ میروه‌یس سوپاسی ئه‌و پیَشوازیه‌ گه‌رمه‌ى جه‌نابى پاریَزگارى دیاله‌ى كرد و له‌هه‌مان كاتدا به‌ناوى سه‌رجه‌م وه‌فدى میوانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خوَشى خوَى گه‌یانده‌ پاریَزگار له‌سه‌ر كرده‌وه‌ تیَرۆرستیه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه‌ جیاوازه‌كانى دیاله‌ و له‌خواى گه‌وره‌ داواكاربوو شه‌هیده‌كان به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و هیواى زوو چاكبونه‌وه‌شى  بۆ برینداره‌كان خواست .

له‌به‌شیَكى دیكه‌ى وته‌كانیدا هه‌ڤاڵ لیَپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین ئاماژه‌ى به‌ دووا گۆرِانكارییه‌ ئه‌منى و ئیدارییه‌كانى ناوچه‌كه‌دا و ئاماژه‌شى به‌ رۆڵى گرنگى كورد كرد له‌ سنوره‌كه‌ و داواى كرد كه‌ هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال ) به‌ ئه‌ندازیار و داریَژه‌رى په‌یوه‌ندییه‌ به‌هیَزه‌كانى سه‌رجه‌م پیَكهاته‌كان داده‌نریَت هه‌ر به‌و جۆره‌ و به‌ هه‌مان رۆحیه‌ته‌وه‌ بتوانریَت كار بكریَت بۆ دریَژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندى باش و پته‌وى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان .

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتویَ كران له‌ دیارترینیان دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش و دانانى میكانیزمى كاركردنى هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى گرفته‌كان و په‌راویَز نه‌خستنى خانه‌قین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ى كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ناوچه‌كه‌ له‌ پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و دامه‌زراندن و سه‌رجه‌م بواره‌ جیاوازه‌كانى دیكه‌

DSC00303 (Copy) DSC00272 (Copy) DSC00270 (Copy) DSC00268 (Copy) DSC00261 (Copy) DSC00258 (Copy) DSC00254 (Copy) DSC00253 (Copy) DSC00246 (Copy) DSC00245 (Copy) DSC00242 (Copy) DSC00241 (Copy)

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە