ئەڵمانیا: داوای ئازاد کردنی ئۆجەلان دەکرێت

ئەڵمانیا: داوای ئازاد کردنی ئۆجەلان دەکرێت

ئەڵمانیا – نۆرنبیرگ:
داوا لەئەڵمانیاکرا فشار بخاتەسەر تورکیا بۆئازادکردنی عەبدوڵا ئۆچالان وکێشەی کورد چارەسەری دیموکراتیانەی بۆ بکرێ

بۆپرۆتۆستەکردنی سیاسەتەکانی تورکیاو ئەدرۆگان دەرهەق بەگەلی کوردو بەمەبەستی پشتیوانی شەقامی ئەڵمانی بۆدەنگی ئازادیخوازانەی کوردو ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆچالانی سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا سەرەڕای سەرمایەکی زۆرکوردستانیان ئێوارەی٢٨/١١/٢٠١٥ لەسەنتەری شاری نۆرنبێرگ کۆبونەوەو بەچالاکی وتارخوێندنەوە بەزمانەکانی ئەڵمانی و کوردی و تورکی وعەرەبی بێزاری و نیگەرانی کوردیان لەبەرامبەر ڕژێمی تورکیاو سیاسەتەکانی ئەردۆگان گەیاندە شەقامی ئەو شارەو لەسەنتەری شاردا لەنێو جمەی هاتچۆو خۆئامادەکردن بۆمەراسیمەکانی جەژنی لەدایک بوون و سەری ساڵدا بەدروشمی یەپەدەو پەکەکەو وێنەی عەبدوڵا ئۆچالان و پلاکاتی نوسراوەوە چالاکیەکەیان ڕازاندەوەو پلاکاتی نوسراویان بەزمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوەو تیایدا داوایان لەحکومەت و پەرلەمان وشەقامی ئەڵمانی کرد کەدەستی هاوکاری بۆکورد درێژکەن و فشاربخەنە سەر ڕژێی تورکیا تاسەرۆک ئاپۆ ئازادبکات وپرۆسەی سیاسی و چارەسەری دیموکراتی گەلانی تورکیا دەست بەکارەکانی بکاتەوەو ئەمەشیان بەخواست وئیرادەی ئاشتیخوازانەی وەسفکردو کورد گەیاندیانە ڕای گشتی شەقامی ئەڵمانی لەو شارەدا.
شێهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە