رونکردنەوەیەک لەسەر دواچاوپکەوتنی نەجمەدین کەریمەوە

رونکردنەوەیەک لەسەر دواچاوپکەوتنی نەجمەدین کەریمەوە

رونکردنەوەیەک لەسەر دواچاوپکەوتنی نەجمەدین کەریمەوە له‌چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، نه‌جمه‌دین كه‌ریمى پارێزگارى لادراوى كه‌ركوک کە لە شەوی ۱٥_۱۱_۲٠۱۷ بڵاوکرایەوە، له‌سه‌ر رووداوه‌كانى چه‌ند ساڵى رابردووى كه‌ركوك تا به‌ ئێستا ده‌گات، چه‌ندین قسه‌و روونكردنه‌وه‌ى بێ بناغه‌و دوور له‌هه‌موو ماناكانى ڕاستى به‌ ئامانجى ده‌ربازبوونى خۆى له‌ده‌یان دۆسێى گه‌نده‌ڵى و شكستى ئیدارى خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ بێگومان كارو كرده‌وه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى ئیدارى و وابه‌سته‌بوونى به‌ ئه‌جندایى لایه‌نێكى سیاسى دیاریكراو و دوركه‌وتنه‌وه‌ى له‌ سیاسه‌تى چه‌پكه‌ گوڵكه‌ى مام جه‌لال و چاندنى تۆوى دووبه‌ره‌كى و تێكدانى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌شارى كه‌ركوك، له‌پاڵ سه‌دان دۆسێى حاشا هه‌ڵنه‌گرو سه‌لمێندراوى گه‌نده‌ڵیدا، دۆخێكى دروستكرد كه‌ كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان باجى قورسیان بكه‌وێته‌سه‌ر، پێمان وایه‌ له‌دۆخى هه‌ستیارى ئه‌مڕۆى كوردستاندا وا پێویسته‌ تواناكان به‌ ئاڕاسته‌ى پاراستنى یه‌كڕیزى كاریان پێ بكرێت و دوركه‌وینه‌وه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ى كه‌ زیاتر به‌ره‌و دابه‌شبوونى نێوماڵى كوردى ئه‌مان بات، ئه‌گه‌ر نا پاراستنى كه‌ركوك له‌ شه‌ڕى داعش و بێ هه‌ڵوێستى پارێزگارى لادرا له‌به‌رگرى به‌ته‌نها دینارێك بۆ پێشمه‌رگه‌و، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان و نمایشكردنى خۆى وه‌ك نه‌ته‌وه‌ییه‌كى عه‌یار 24 و ته‌خشان و په‌خشان كردنى پاره‌ى كه‌ركوكیه‌كان و دروستكردنى تۆڕێك له‌ به‌ڵێنده‌رى تایبه‌ت به‌ خۆیى و بێ به‌شكردنى كه‌ركوكیه‌كان له‌ داهاتى شاره‌كه‌یان و تا ساخبوونه‌وه‌ى ده‌یان دۆسێى گه‌نده‌ڵى و سه‌دان كارى ئه‌منى و خراپه‌كارى له‌ كه‌ركوك و په‌یوه‌ندییه‌ ژێربه‌ژێره‌كانى جارێك له‌گه‌ڵ میتى تورك و جارێك له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى بغداد و تا ئه‌گات به‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ ناساندنى كه‌ركوك وه‌ك هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ، تێكڕا پێكه‌وه‌ به‌سن تا ده‌رى بخه‌ن پارێزگارى له‌سه‌ر كار لادراو چه‌نده‌ بارى سه‌ر شانى به‌ خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵى و تێكه‌ڵاوبوونى به‌ ئه‌جنداى ده‌ره‌كى قورسكردووه‌، كه‌ ته‌نها كه‌یسێك له‌مانه‌ به‌سن نه‌ك ته‌نها له‌ یه‌كێتى به‌ڵكو وه‌ك هاوڵاتیه‌كى كوردستانیش ناسنامه‌ى لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌و دادگایى بكرێت. پارێزگارى له‌سه‌ر كار لادراو چۆن باسى خیانه‌ت و پاكى تێكۆشه‌ره‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ زیاد له‌سێ ساڵه‌ كه‌ركوكیان له‌ مه‌ترسیدارترین دوژمنى مرۆڤایه‌تى كه‌ داعشه‌ پاراستووه‌، خه‌ڵكى كه‌ركوك شایه‌تى خۆڕاگرى و ڕۆڵى باڵاى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكن شان بە شانی هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر و ئاسایش له‌ پاراستنى شاره‌كه‌یان، كێ خیانه‌تى كردووه‌ له‌ كه‌ركوك، ئه‌ى جه‌نابیان گوێبیست نه‌بوون (كاك مسعود) ده‌یان جار رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ى روویدا پلانێكى نێوده‌وڵه‌تى بوو ئێران و توركیاو عێراق به‌ هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وزى ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا، یان تۆ به‌ دیمه‌نى وێرانبوونى شارى كه‌ركوك سه‌رمه‌ست و دڵخۆش ده‌بیت، ئه‌گه‌ر تۆ پێشمه‌رگه‌ى مام بویت له‌شه‌وى مئامه‌ره‌كه‌دا بۆ ده‌سته‌ى پاسه‌وانى خۆتت سه‌رپشك كرد كێ له‌گه‌ڵت دێت بۆ هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى پە‌ڕێزت پاك بوو، ڕێگاى هاوڕێكانت بۆ بەرگری به‌ سلێمانى دا بوو نه‌ك هه‌ولێر. له‌ كۆتایدا پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى حیزبى له‌گه‌ڵدا بكرێت و هه‌ریه‌كه‌ له‌و دۆسێى گه‌نده‌ڵى هه‌ڵوێست تۆماركردنانه‌ى كه‌ وه‌ك نمایشى نه‌ته‌وه‌یى له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاو ئه‌نجامدانى ریفراندۆم كه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى شكسته‌كانى له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا ئه‌نجامى داون له‌ حزب ده‌ربكرێت و پاشان له‌ڕێگاى دادگایه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى دادگایى بكرێت. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجومەنی سەرکردایەتی ۱٦_۱۱_۲٠۱۷

پـــەیـــوەنــدیــدار