بـــەپــەلــە
هێرۆخان و مەکتەبی رێکخستن جەختیان لە بەستنی کۆنگرە کردەوە

هێرۆخان و مەکتەبی رێکخستن جەختیان لە بەستنی کۆنگرە کردەوە

بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی یەکێتی تەنها کۆنگرە چارەسەرە

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ مەکتەبی رێکخستن بە ئامادەبونی هە ڤاڵ هێرۆئیبراهیم ئەحمەدو بەسەرپەرشتی هه ڤاڵ رفعەت عەبدوڵا لەهۆڵی کۆبونەوەکانی مەکتەبی رێکخستن لە کۆبونەوەیەدا کە ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی وپاڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ ئەندامانی مەکتەب کۆبووە وە سەرەتای کۆبونەوەکە پاش بەخێرهاتن هه ڤاڵان بۆرۆحی پاکی مام و سەرجەم شەهیدانی کوردوکوردستان بە دەقیقەیەک ماتەمینی وەستان دواتر هه ڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا باسی لەدۆخی ئەمرۆی کوردستان وعێراق و ناوچە کە کرد پاشان تیشکی خستە سەر رۆڵ وپێگەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان کرد کە یەکیتی رۆڵی کاریگەری هه یە لە کوردستان و ناوچەکەدا بۆیە هه ر گۆرانکاریەک بکرێت و بێتە پێش بێ یەکێتی نابێت پاشان باسی لەکێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی کرد کە بۆدەربازوبوون لە م دۆخەی ئێستا یەکێتی لە م قەیرانانە تەنها یەکێتی بەستنی کۆنگرەیە کەپێویستە هه نگاوی جدی بنرێت بۆ بەستنی کۆنگرەی چوار هه روەها ئاماژەی بە ئەرکی نوێێ رێکخستنە کاندا لە م قۆناغەی ئێستادا کە پێویستە دەوری کاریگەری خۆیان ببینن دواتر هێرۆخان تەئکیدی لەسەربەستنی کۆنگرەی یەکێتی کردەوە کەپێویستە هه موو هە وڵە کان بخرێنە کار بۆ ئەو مەبەستە کە مەکتەبی رێکخستن لەگەڵ دەزگاکانی تردا ئەتوانن دەوری گەورەببنین و بۆ خۆئامادکردن بۆ کۆنگرەی چوار کەگرنگە لە زوترین کاتدا ببەسترێت تایەکێتی دەربازبکات لەم دۆخەی ئێستای پاشان هه ڤاڵ باڤڵ لەکۆبونەوەکەدا بەوردی ئاماژەی بەروداوەکانی ئەم دوایانەی کەرکوک دا ک ئەوکارەساتەی لێکەوتەوە هه روەها باڤڵ تالەبانی هیوای خواست هه رچی زووە یەکێتی کۆنگرە ببەستێت دواتر هه ڤاڵانی سەرکردایەتی و ئەندامانی مەکتەب بەتێبینی وسەرنجەکانیان بەشداری کۆبونەوەکەیان کرد لەکۆتایی کۆبوەنەوەکەدا هه موان تەئکیدیان لەسەربەستنی کۆنگرەی چواری یەکیتی کردەوە کەگرنگە لەزووترین کاتدا بریار لەسەربەستنی کۆنگرەی چواربکریت

پـــەیـــوەنــدیــدار