كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ زیان لیكێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی شاری كرماشانی كۆتای هات

كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ زیان لیكێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی شاری كرماشانی كۆتای هات

دوای چوار رۆژ لەراگەیاندن و بەردەوامی كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ زیان لیكێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسنوری ئیدارەی راپەرین كۆتایی هات بەكەمپینەكە ولەرۆژانی داهاتووشدا سەرجەمی ئەوكەل و پەلانەی كۆكراونەتەوە دەگەیەندرێنە هاوڵاتیانی شاری كرماشانی رۆژهەڵات كە بەگشتی لەچوار رۆژدا توانراوە بری شانە ملیۆن دینارو چەندین كەل و پەل و پێداویستی كۆبكرێتەوە كەلەرێگەی پێنچ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە دەگوازرێتەوە رۆژهەڵاتی كوردستان.لەبارەی چۆنیەتی گەیاندنی هاوكاریەكانیش بە زیانلێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی رۆژهەڵات خالید قادر ئاندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری كەمیینكە لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەرێگەی سەرپەرشتیاری ئێدارەی راپەرینەوە هەماهەنگی پێویس كراوە تاوەكو لیژنەیەك لەسەرپەرشتیارانی كەمپینەكە لەرێگەی دەروازە سنوریەكانی هەرێمەوە سەرجەمی كەل وپەل و ئەوبرەپارەیەی كۆكراوەتەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ نگەیەندرێتە هاوڵاتیانی زیانلێكەوتووی رۆژهەڵات.

هونەر رەسوڵ-رانیە

 

پـــەیـــوەنــدیــدار