هەڤال رفعەت عبدوڵا: کەرکوک بۆ یەکێتی زۆر گرنگەو بەهیچ جۆرێک دەست بەرداری خەڵک و خاکەکەی نابین

هەڤال رفعەت عبدوڵا: کەرکوک بۆ یەکێتی زۆر گرنگەو بەهیچ جۆرێک دەست بەرداری خەڵک و خاکەکەی نابین

ئەمرۆ ۲٦_۱۱_۲٠۱۷ لە شاری کەرکوک هەڤال رفعەت عبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن بە ئامادەبوونی هەڤاڵان خالید شوانی و فەهمی بورهان لە گەڵ هەڤاڵانی مەڵبەند ی کەرکوک کۆبۆوە، لە کۆ بونەوەکەدا بەوردی ئەرکی هەڤاڵانی مەڵبەند دوای رووداوکانی ریفراندۆم بۆ ئامادەبوان روون کرایەوە لەم روەوە رویگەیاند قۆناغی تازە شێوازی تازەی خەباتی پێویستەو لەم روەوە بریاردرا جێبەجێکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام وەک بنەمای کارکردنی هەمەلایەنە لە شارەکەدا کاری جدی لە سەربکرێت،هەڤاڵ رفعەت عبدوڵا رای گەیاند کەرکوک بۆ یەکێتی زۆر گرنگەو بەهیچ جۆرێک دەست بەرداری خەڵک و خاکەکەی نابین و هەوڵیش ئەدەین لە ڕێگای خەباتی مەەنی و جێبەجێکردنی دەستورەو شارەکە بۆ دۆخێکی تەواو تازە بگوازینەوە بەڵام ئەمە بە ئینفیعال و دروشمی حەماسی نایاتەدی بەڵکو پێویستە بە وردی کار لە چوارچێوەی یاساو دەستوردا بکرێت، هەر لە کۆبونەوەکەدا شێوازەکانی خەباتی مەدەنی و جەماوەری بۆ داکۆکی لە مافی تەواوی هاوڵاتیان وەک شێوازێکی گرنگی خەبات بۆ بۆ هەمو پێک هاتەکانی شارەکە قسەو باسی لە سەرکرا و لەم بارەیەوە هەڤاڵانی یەکێتی بۆ راپەراندنی کارەکانی داهاتوو راسپێران،شایەنی باسە هەڤاڵان خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی و فەهمی بورهان ئەندامی مەکتەبی رێکخستن ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار